ئەم فیلمە کە لەدەرهێنانی هونەرمەندی سینەماکار (سیا-سان سارەڤان) بەئامادەبوونی ژمارەیەکی زۆر لەهونەرمەندان و بینەرێکی زۆری کورد و ئەمریکی و فەڕەنسی، لەهۆڵی سینەمای مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنەسورەکە نمایشکرا.
هونەرمەند سان سارەڤان لەبارەی ئەم فیلمەیەوە بۆ کوردستانی نویَ وتی: ئەم فیلمە بەرهەمی(Roaming Pictures)ە کە کۆمپانیایەکی ڤیژوەل ئارت و فیلمی سینەماییە لەبەریتانیا، ماوەکەی (22) دەقیقەیە و باس لەچیرۆکێک دەکات کە ژنێک لەکوردستان ڕوبەڕووی بۆتەوە و پێچەوانەی باخچەکانی بابل کە بۆ ژنێک دروستکراوە، لێرەدا باخچەی ئەو ژنە شێوێنراوە، شێواندنی باخچەی ژنێک و خەونی ژنێک لەدەمی منداڵی و شێواندنی قۆناغی منداڵی و بەزۆر بەشوودان و دواتر لەدەستدانی کوڕەکانی لەشۆڕشدا و دواجار لەدەستدانی باخچەکەی کە شەڕ لێیدەسێنێت و ئەو باخچەیەی بۆ دەکاتەوە بەباخچەیەکی نایلۆن.
بەگشتی ئەم فیلمە قسەکردنە لەسەر ئەو ژیانەی کە ژنێک ڕووبەروی دەبێتەوە لێرە، ژنێک کە هەموو هیواکانی خۆی تا وەکو ئەو کاتەی کە منداڵی دەبێت لەدەستیداوە، بەلام کاتێک منداڵی دەبێت، شەڕەکان دێت و ئەو هیوایانەی دەشێوێنن و دواتر هەوڵ دەدات باخێک لەقەرەبووی لەدەستدانی کوڕەکانی دروستبکات، بەلام شەڕ ئەو باخەی لێدەسێنێتەوە و لەڕاستیەوە دەیکاتە نایلۆن.
باخچە هەڵواسراوەکانی بابلم وێنەگرتنی سەروەر محەمەد ئەمین و سان سارەڤان و مۆنتاژی نێروان تەها-یە و بەهاوکاری گروپی سولیئۆن، ئێوارەی شەممە (27-11-2010) لەسلێمانی نمایشکرا و بڕیارە بەشداری چەندین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بکات.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 11,224 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!