ناوی تەواوی (مەبەست عەبدولڵا عوسمان)ە، لە #01-01-1983# لە شاری #هەولێر# لەدایک بووە، خوێندنی سەرەتایی لە قوتابخانەی شەونم و ناوەندیی لە قوتابخانەی ڕۆناکی تەواو کردووە، پاشان لە پەیمانگای هونەرە جوانەکان پێنج ساڵ لە بەشی موزیکی خۆیندووە و لە سەرەتای ساڵی 2000 بووەتە ئەندام لە ئۆرکێسترای کوردستان تاوەکو سالی 2004، ساڵی 2004 بووەتە مامۆستا بۆ ماوەی 2 ساڵ، ساڵی 2006 بۆ درێژەدان بە خوێندن چووەتە کۆلێژی هونەرە جوانەکان تاوەکو ساڵی 2010، دواتر لە ساڵی 2012 گەڕاوەتەوە پەیمانگا وەکو مامۆستا لە بەشی موزیک بۆ خزمەت کردن و پێگەیاندنی قوتابیەکان، ساڵی 2020 لە کۆڵێژ وەرگیراوە وەکو قوتابی ماستەر ئێستاش بەردەوامە لە خوێندن و خزمەت کردنی بواری پەروەردە و موزیک، ئەندامی سەندیکای هونەرمەندان و ئەندامی یەکێتی مامۆستایانە، ساڵی 1994 دەستی بەکاری هونەری کردووە. [1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,489 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!