ئاواییەکی چووکەیە کە لە ناوچەی بێڵەواری سەر بە شاری کامیاران لە پارێزگای کوردستان (سنە) هەڵکەوتووە. قەدین لەبەر ئەوەی بەسێک لە ئاوایی کردبوویانە ئەو بەری چۆمەکەوە کە بە بەر ماڵەکاندا دەچوو، پێیان دەوتن کاوانەی کۆن و کاوانەی تازە. دواتر کە کۆنەکە نەما پێیان دەوتن کاوانەی خوار و کاوانەی سەر. لە ڕاستیشدا هەردووکیان پێکەوە ئاوایش نەدەبوون تەنیا چەند بنەڵە بوون، هێندێکیان نەبن، پاشماوەکەیان لەگەڵ دانیشتوانی ئاوای چرۆسانە کە تەنیا چەند کیلومیترێک لە یەک دوورن، خزمن و پشتناوەکانیشان وەک ئەوان دڕۆیی یە. کاوانەی تازە یان کاوانەی خواروویش بنەماڵەیەک بوون کە گەورەکەیان ناوی حەممەخان بوو، حەممەخانیش ناوی وابوو نەک لەبەر ئەوە خان گەورەی ئەو ئاوایی بێ وای پێ بڵێن. هەر بۆیە بەو چەند ماڵەی ئەوبەریان دەوت کاوانەی حەممەخان.
کاوانە لە سەر ڕێگای کامیاران مەریوان و لە 18 کیلومیتری کامیارانەوە هەڵکەوتووە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,371 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!