هاوینگەی فەقیان کەوتۆتە نێوان سرووشتێکی ڕازاوی پڕ لەدارو درەخت بەدرووی 120 کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژ هەڵاتی شاری #هەولێر#، هاوینگەی فەقیان دەکەوێتە نێو ڕەزو باخچەکانی گوندی فەقیان لەدۆڵی ئاکۆیان سەرەبە شارۆچکەی #ڕواندز# لە پارێزگای هەولێر، شوێنەکە بەدار گوێزو دارچنارو چەندین جۆری میوە داپۆشراوە، کانیاوی بەخوڕ و سازگاری لێیە، ئەوە بۆماوەی سێ ساڵە گەشتیار ڕووی تێدا دەکات بەڵام پێویستی بەناساندو خزمەتگوزاری پێویست هەیە.
هاوینەهەواری بناری هەڵگورد
چیای هەڵگورد لە شارۆچکەی #چۆمان# بەدووری 180 کم دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری هەولێر، لەچواردەوری چیایەکە مێرگ و گۆماوی سازگاری لێیە، بەهاوین پلەی گەرما لە 25 پلە تێناپەرێت. شوێنێکی لەبارە بۆ درووستکردنی هەوارگە و شوێنی گەشتیاری. گەشتیار دەتوانێت بەهاوین لەبەر هەتاو دابنیشێت بە بێ ئەوەی گەرمای ببێت چونکە بەردەوام هەوایەکی فێنک و سازگار هەڵدەکات.
هاوینە هەواری دۆڵی سەکران
هەڵکەوتەی ئەم هاوینە هەوارە بەدووری زیاتر لە 160 کم دەکەوێتە باکووری هەولێر، کەوتۆتە ناوچەی بالەکایەتی، لەناو دۆڵێکی پڕ لەدارو درەختدایە و ڕووبارێکی سازگار بەناویدا ڕەت دەبێت. بەشێوەیەکی سادە ژمارەیەکی زۆر کەپری گەشتیاری لێ درووستکراوە، بەڵام بەهۆی دیمەنی جوان و سازگاریی کەشوهەواکەی، ساڵانە ژمارەکی زۆر گەشتیار کاتەکانیان لەم شوێنەدا بەسەر دەبەن.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,885 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!