ناو: جەبات
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #15-02-1967#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
خەبات عەبدوڵڵا لە ڕێکەوتی 15-02-1967 لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی و ئامادەیی هەرلەوێ تەواوکردووە. خاوەنی بەکالۆریۆسە لە زانستییە سیاسییەکان لە زانکۆی سلێمانی، دیپلۆم لە بواری تەکنەلۆژیای نەوت -بەغدا، دیپلۆم لە بواری میدیا دیزاین -ئەڵمانیا.
دەیان لێکۆڵینەوە و وتاری لە بوارەکانی فیکر و سیاسەتدا لە گۆڤار و ڕۆژنامە و ماڵپەڕە جیاجیاکاندا بڵاو کردووەتەوە. ئێستا (2024) ڕاوێژکارە لە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان.
ئەم پەرتووکانەی بە چاپ گەیاندووە:
1-جەنگی سایکۆلۆجی
2-بنەما تیۆرییەکانی جوگرافیای عەسکەریی کوردستانی باشوور
3-هەڵەبجە مەملەکەتی ژیان
4-ئێمە و ئەوانی دیکە
5-دیموکراسی و خەون
[1] [2]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 10,185 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!