گوندی تەگەران یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەی شارباژێڕ لەڕووی کارگێڕییەوە سەربە شارەدێی #سیتەک# وشارۆچکەی #چوارتا#یە، نزیکەی 18 کیلۆمەتر لەناوەندی شاری #سلێمانی# و10 کیلۆمەتریش لە شارۆچکەی چوارتای ناوەندی شارۆچکەی شارباژێڕەوە دوورە، ئەوەی لە ڕووی مێژوویەوە زانراوە لە پێش ساڵی 1900ی زاینی بنیادنراوەو دوای کاولبوونی لە ساڵی 1958 جارێکی تر ئاوەدان کراوەتەوە، دیمەنێکی جوان ودڵڕفێنی هەیە و خاوەنی کەشوهەوایەکی فێنکە بەتایبەت لەوەرزی هاویندا، ناوی گوندەکەش لە تەمگەڕانەوە هاتووە، بەردەوام لە وەرزی پایزو زستاندا تەنکە تەمێک سەرگوندەکەی چنیوە.
سوپاس بۆ مامۆستا بێستوون حەسەن بەڕێوەبەری قوتابخانەی بنەڕەتی تەگەران، بۆ ناردنی زانیارییەکان
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,540 անգամ