قەسپ، بەری داری خورمایە کە دارێکی بەرزی هەرمیانیی یە، زۆر شیرینە و بە هێشوو ئەیگرێت (ف.خ.)
خورما دارێکە لە تیرەی "دارخورمایی یەکان" Palmacees و یەکێکە لە گرینگترین دارەکانی دەشتە گەرمەکان و وڵاتانی ئافریقا، بەری دار خورما کە هەمان خورمایە خواردنێکی زۆر گرینگی عەرەبانە چوونکە شیرینە و شەکرێکی زۆری تێدایە، بە جۆرێک کە %50 تاکو %70 خورما شەکرە و مەوادی کانیی وەک پتاسیۆم، فسفۆر، کلسیۆم، مینیزیۆم، ئاسن و ڤیتامینەکانی A و B و هێندێک لە ڤیتامینەکانی C و Eشی تێدایە. سەد گرەم خورما سێ سەد "کالوری" گەرما بە لەش دەدا، دار خورما لە دە تاکو بیست میتر باڵا دەکا و قەدەکەی ڕووتاوەتەوە و تاکوو سەرێ و لە سەرەوە پاپۆنەیەکی لە گەڵا و خورمای هەیە، گەڵاکانیشی پان و لە درێژییدا دەگەنە پێنج تاکو شەش میتر. ئەگەر داری خورما بقڵیشێ شەربەتێکی لێ دەڕژێ کە دەکرێتە شەکر یان دەیکەنە شەراب. لە خورماکەش زۆر شتی وەک ئەلکول، شەراب و شیرینی دروست دەکێ.(قەندی ناو قەندان خورمای مەندەلی/ شووەکەت لێی داوی یان خۆت ئەشەلی) "فۆلکۆر" بە فەرانسەیی Dattier و Palmier پێ ئەڵێن. لە ف.م. و ف.ع. و م. گ. کەڵک وەرگیراوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,970 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!