دارچینی، تۆکڵەدارێکە تیژ و بۆن خۆش لە دارێکی سوور دەگیرێ، کە سەر بە تیرەی "قاچەکان" Lauracées و لە ڕیزی "دوولەتکەیی یە پەڕەگوڵ جیاکان" Dicotylédones-Dialypétales کە لە وڵاتی هیندوستان و چیندا دەڕوێ. باڵای دەگاتە 5 میتر، لقەکانی درێژ و باریکن، گەڵاکەی لە گەڵای داربی دەچێ و دایم سەوزە، گوڵەکانیشی چەرموو و هێشوویین، تۆکڵەکەی بۆ دەرمان دەشێ و بۆ سەرماخواردوویی وەک چایی دەێمی دەکە و دەیخۆنەوە و یان لە قۆری دا لەگەڵ چایی دێمی دەکەن. دیارە وەک بەهاراتیش دەکرێتە نێو هێندێک چێشت. بەڵام بۆ ژنی ژگپڕ باش نییە و منداڵەکەی لەبار دەبا. بۆ کردنەوەی ئەم تۆکڵەش لە دارەکەی، بە چەقۆ قاژی سەروخوار و لابەلا لە دارەکە دەدەن و چەند ڕۆژی دەوێ تا لە دارەکە دەبێتەوە و دوایی تۆکڵەکانی کۆدەکەنەوە و وشکی دەکەن، بۆ زۆر نەخۆشی بەکاری دێنن کە یەک لەوانە زگچوونە، بەڵام هەر وەک پێشتریش وتم نابێ ژنی زگپڕ بیخوا.
دوو جۆر دارچینی هەیە کە ناوین "دارچینی سیلان" و "دارچینی سایگۆن"ە، دارچینیش یەکێکە لە کۆنترین بەهاراتەکانی جیهان کە لە کۆنەوە مرۆڤ بۆ دەرمان و بۆ تام و جێژی چێشت بەکاریان هێناوە. بەڵگە کۆنە مێژوویەکان کۆنی دارچینی دەگەڕێننەوە بۆ سێ تا چل سەدە لەمەوبەر.
بە فەرانسەیی Canelle و بە دەرەکەشی Cannelier یان Cannellierی پێدەڵێن. لە ف.م. و ت.خ. و م.گ. کەڵک وەرگیراوە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,586 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!