خواردنێکی زۆر خۆشی وەرزی سەرمایە لە کۆمەڵی کوردەواریدا. دۆینە یان ترخێنە کە لە زۆر ناوچەی دیکەی کوردستاندا بەکاری دێنن، دەستەخۆشکی شەلەمە، ئەم دوانە وەک دوو خواردن هەمیشە پێکەوەن. دۆینە و شەلەم. پێکەوە بەرهەم دەهێندرێن و ئامادە دەکرێن و وەک یەک دروست دەکرێن و لە یەک وەرزیشدا دەخورێن. دۆینە تۆزێک سادەترە و تەنیا بە گەنمی کوڵاوی کوتراوی هاڕدراو لەگەڵ دۆدا دەیترشێنن و خۆشەی دەکەن و دوایە لەسەر پوونگ وشکی دەکەنەوە، بەڵام شەلەم گیای تێدەکرێ. ئەم دوو خواردنە بێجگە لەوەی کە بۆ وەرزی سەرما زۆر باشن و مرۆڤ بە خواردنیان گەرم دەبێتەوە، وەک دەرمانی هەڵامەت و پەتا و سەرماخواردووی بەکار دێن. دۆینە ئەگەر زۆر بە خەستی دروست بکرێ و لەگەڵ ڕۆنی خۆمانە بیخۆن پێی دەڵێن گونێنە و ڕۆن و بە لێنراویش پێی دەڵین دۆینە کوردی.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 29,336 անգամ