دکتۆر محەمەد خانی ناوی تەواوی دکتۆر(مێحێدین محەمەد خانی)یە خەڵکی جوانڕۆی سەر بە پارێزگای کرماشانە لە ڕoژهەڵاتی کوردستان. ساڵی 1970 لە جوانڕۆ لە دایکبووە خوێندنی سەرەتایی و ئامادەیی هەر لە جوانڕۆ تەواو کردووە. پەیمانگای مامۆستایانی لە شاری سنە تەواو کردووەو، دواتر چەند ساڵێک لە لادێکانی دەوروبەری جوانڕۆ مامۆستای سەرەتایی بووە.
دواتر لە زانکۆی (ئازادی ئیسلامی سنه)بەشی پەروەردە و فێرکردنی تەواو کردووەو ماستەر لە زانکۆی تاران لە بەشی دەرونناسی بە دەست دەهێنێت، لە زانکۆی عەلامەی تەباتەبائی دکتۆرا لە بواری دەروونناسی بە دەست دەهێنێت. ماوەی چەند ساڵێکە سەرقاڵی وانە وتنەوەیە لە زانکۆکانی کرماشان و جوانڕۆ، چەندەها وتار و سیمیناری لە بواری دەروونناسی دا پێشکەش بە میللەتی کورد کردوە.
لە ساڵی 1998 خێزانی پێکهێناوەو خاوەنی کچ و کوڕێکە بە ناوەکانی، ئاسۆ و ئاڵا.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,834 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!