کۆمەڵ وهونەرو وێژەی کورد ی لە ساڵی 1969 وە ک کۆمەڵێکی خێر خوا و بۆ سوودی گشتی کار دەکات لەسەر دەستی ئەم بەڕێزانە دامەزرا (جیهان عومەر. محمود زێوەر. فایق نوری سعید. علی جۆڵا. تەها خەلیل عبدالقادر نوری. محمد سدیق. نوری وەشتی.جمال بەختیار. ئەمین میرزا کریم) سەرەتا ناوی (کۆمەڵ وهونەرو وێژەی کورد ی) بووە کە لە ئەم بەشانە پێک هاتبوو (شانۆ، مۆسیقاو گۆرانی، شێوەکار، وێژە) وە بەردەوام بووە لە کاری هونەری و چەند لقێکمان لە شارەکانی کوردستان و عیراق کردەوە وە ک (لقی بەغداد و کرکوک وهەولێر) لە ساڵی 1975 لقەکانی بەغداد و کرکوک بە فەرمانی ڕژێم داخران. ساڵی 1980 بەهۆی ئەوەی کە ڕژێمی بەعس فشاری زۆری هێنا بۆ ئەوەی کە سەرجەم کارە ئەدەبیەکان پەیوەست بکات بە مەرکەزەوە بچنە ناو نوسەرانی عیراقەوە هەر لایەنێک ئەوەی پەسەند نە کردایە ڕوو بەڕوی داخستن دەبویەوە بۆیە ئەندامانی دەستەی بەڕێوەبەری ئەو کات بیریان کردەوە کە لە ڕێگەی بەستنی کۆنفرانسێکەوە ناوی کۆمەڵ بگۆڕن بۆ (کۆمەڵەی هونەرە جوانەکانی کورد - مەڵبەندی گشتی سلێمانی) و تایبەتی بکەن بە بواری هونەری کە چەند لقێکی ترمان کردەوە لە شارەکانی (کۆیە، ڕەواندوز، دەربەندیخان، چەمچەماڵ، کەلار) کۆمەڵەکەمان ئێستا لە سێ بەش پێک هاتووە (شانۆ، شێوەکار،مۆزیک) کە خاوەنی تەلارێکی شایستەین لە هۆڵی شانۆو ستۆدیۆی دەنگ و چەند ژوورێک پێک هاتووە کە بە هەوڵ و ماندوو بوونی ئەندامان و پشتگیری خێرخواو حکومەتی هەرێمی کوردستان و چەند لایەنێکی سیاسی و کەسایەتی کوردستان دروست کراوە، بە درێژایی ئەو سالانەی تەمەنی توانراوە سەدان کاری هونەری لە (شانۆ و دراماومۆزیک و شێوەکاری) وە ڕێکخەری چەندین فیستڤالی سینەماو شانۆ و شێوەکاری بووە و کۆمەڵمان تاکە دەزگایە کەپرۆژەی هونەری گەرۆکی لە 63 شارۆچکەو گوندی سنوری سلێمانی ئەنجامداوە بە سپۆنسەری ڕێکخراوێکی مرۆیی وە لە بواری ئەدەبیشدا چەندین فیستڤاڵ و چالاکی ئەدەبی و بلاوکراوەی هەبووە وەک فیستڤاڵی پیرە مێرد ساڵی 1970 وە مەراسیمی گواستنەوەی تەرمی نەجمەدین مەلا بۆ شاخی ئەزمڕ لەسەر وەسێتی خۆی وە لە ئێستادا کۆمەڵمان لە سەرجەم بوارەکانی هونەر توانیویەتی بەشداری چەندەها فیستڤاڵی گەورەی جیهانی بکات لە دەرەوەی هەرێمی کوردستان و عیراق و بەلێن ئەدەین کە بەردەوام بین لە چالاکی یە هونەری یەکانمان بە مەبەستی گەشە کردنی هونەرو کلتوری کوردی
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 14,839 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!