ئەبوبەکر عەبدوڵڵا حەسەن - ئەبوبەکر خۆشناو
سەرکردەو وەرگێڕو ڕووناکبیر: دکتۆر ئەبوبکر خۆشناو
سەرکردەو شاعیر و نووسەر دکتۆر ئەبوبکر خۆشناو ناوێکی دیار لەناو توێژی ڕۆشنبیران و ئەدیبان، ناوێکی ئاشنا لەناو زانکۆو خوێنکاران، کەسێکی سادەو نزیک بە خاک و نیشتمان و پێشمەرگە، ئەوێ ڕۆژێ لە زانکۆی بەغداوە بەرەو توژەلەو ناوزەنگ هەنگاوی نا خۆشییەکانی ژیان و کەیف و سەفاکانی ژیانی مەدەنێ وەلانا شاخی هەلبژارد لە ساڵی 1980. ئەمە چ هەستێکی شۆڕشگێرانەو چ کوردپەروەرێکە بۆ ئەوەی گەلەکەی ژێردەستەو خاوەن سنوورێکی دیارکراوی خۆی بێت ئەم پێشمەرگایەتی هەلبژارد تا ویژدانی کوردانەی ئاسوودە بێت.ئەو دۆستی هەژار و زەحمەت کێش و خەڵکی لێقەوماوبوو، ئەوکەسێکی خۆنەویست و خۆشەویستی کرێکاران بوو، کاکە خۆشناو لەکوێ با سەرکەوتن لەوێ بوو ئەو لە کوێ با پڕۆژەو کاری جدی لەوێ بوو هەر بۆیە لە ماوەی تەمەنی کراوەتە بەرپرسی زۆر بەش و دەزگاو شوێنی گرنگ چونکە زۆر جدی بوو، ڕاستگۆ، بەهیمەت بوو لە کاری نووسین و بواری چاپ و ڕاگەیاندن خەرمانێک بەرهەمی ناوازەی لە دوای خۆی بۆ پەڕتووکخانەی کوردی جێهێشت بۆزیاتر ئاشنابوون بەم سەرکردەیە.هەڤاڵ شەمال عەبدوڵڵا کادیری پێشکەوتووی یەکێتی و هاوڕێ ی (د. ئەبوبکرخۆشناو) وتی: جێگای ئاماژەیە کاک خۆشناو لە تەمەنی خۆیدا مرۆڤێکی شۆڕشگێربووە، هەلوێستی شۆڕشگێرانەی نواندووە، بەبیرمە جارێک لە ئامادەیی کوردستان مانمان گرت بۆ ماوەی (3) ڕۆژ. لەسەر ئەوەی ڕژێمی بەعس دەیویست ناوی ئامادەیی کوردستان بگۆرێ لە ساڵی 1976کاک خۆشناو پێشەوایەتی ئەم مانگرتنەی کرد لە ئەنجامدا نەهێلرا ناوی ئامادەیی کوردستان بگۆردرێ. لە کۆرە شیعریەکانی کەبەشداری تیادادەکرد، شیعرەکانی زۆر کاریگەربوون، هەستی شۆڕشگێرانەی خوێندکارانی بەرز دەکردەوە، کاک خۆشناو ئەوسا ژیانی زۆر لە مەترسیدابوو بەڵام بێباکانە ڕووبەڕووی دام ودەزگای بەعس دەبۆوە بە وشە ئاگرینەکانی لە ڕوحی هەموومانداشۆڕشێکی نوێ ی دادەگیرساند ترسی بەعسییەکانی لەگۆر دەنا. ناوبراو لە تەمەنی خۆیدا چەندان بەرهەمی بەپێزی وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی کەنزیکەی (30) بەرهەمی جۆراوجۆر لە ڕۆمان و شیعرو مێژووی و مافی مرۆڤ و سیاسی.سڵاو لە ڕوحی بەرزەفڕی ئەم مرۆڤە شۆڕشگێرە، ئەم شاعیرە و نووسەر و وەرگێڕە تا دوا سات قەلەمەکەی لەخزمەتی گەلەکەیدابوو..
ناوی تەواو: ئەبوبکرعەبدوڵڵا حەسەن حەمەد
ناسراو بە: ئەبوبکر خۆشناو
ساڵی لەدایک بوون: 1956
شوێنی لەدایک بوون: گوندی #خۆران#، شارۆچکەی #شەقلاوە#، بناری چیای #سەفین#
عەشیرەت: خۆشناو
ئاستی خوێندن: دکتۆرا لە ئەدەبی کوردی
لە ساڵی 1976یەکەم دیوانە شیعری بە ناونیشانی (#کۆلۆمبس کیشوەرێکی تر دەدۆزێتەوە#) .
لە ساڵی 1978نامیلکەیەکی بەناوی (#گیڤارای شۆڕشگێڕ#)
لە سەرەتای ساڵی 1980 پەیوەندی بەرێکخستن کردووە.
لایەنی سیاسی: #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# (#کۆمەلەی ڕەنجدەرانی کوردستان#)
ساڵی پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگە: 95 1980
ئۆرگان:ناوەندی ڕاگەیاند لە توژەلە.وەک کادیرێکی ڕاگەیاندن کاری کردووە
ئەندامی دەستەی نووسەرانی شاخ بووە.
لە ساڵی 1980یەکێک بووە لەدامەزرێنەرانی یەکێتی نووسەرانی کوردستان و دەستەی نووسەرانی گۆڤارەکەیان بووەبەناوی (پێروو)
ئەوکاتەی جمیل ڕەنجبەرشەهیددەبێ ئەبوبکر خۆشناو بریندار دەبێ.
لەهەوالنامەی کوردستانی ئێراق چەندین ئەرکی گرتبووە ئەستۆ وەک تایپ و هەڵبریی.
ناوبراو لە حزبی زەحمەت کێشان و #ئالای شۆڕش# کاری کردووە.
لە ساڵی 1986بۆ ساڵی 1987 دوو دیوانە شیعری بە ناونیشانی (توڕەیی شاخەکان و سرودی بەرەنگاری) بڵاو کردۆتەوە. ئەوکات مالەکەی لە ئۆردوگای زێوێ نزیک شاری ورمێ بوو، پاشان بەرهەمێکی تری چاپ کردووە بەناوی (تورەیی شاخەکان)
لە ساڵی 1988 لەگەڵ کاک عیمادو چەند کادیرێکلە ڕێکخراوی ئالای شۆڕشی دایک جیابوونەوەو ڕەوتێکیان بەناوی (رەوتی کۆنفرەنسی ئالای شۆڕشیان پێکهێنا.
لە ساڵی 1991لەشقلاوە لەگەڵ چەند نووسەرێکدا گۆڤارێکیان چاپ کردووەبەناوی (مەم)
لە ساڵی 1991 کراوە بە ئەندامی سەرکردایەتی #حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان#
لە ساڵی 1993لەگەڵ هەریەک لە بەڕێزان (#مەلا بەختیار#، #عیماد ئەحمەد#، #سالار عەزیز#، بەشداربوو لە لە درووست کردنی فراکسیۆنێک بەناوی (پەیرەوی یەکگرتن) لەناو حزبی زەحمەت کێشان ئاکامەکەی یەکگرتنەوە بوو لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەشێوەیەکی فەرمی وازی لە حزبی زەحمەت کێشان هێناو پەیوەندی بە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد کرایە ئەندامی سەرکردایەتی (ی.ن.ک) .
لە ساڵی 1994کراوەتە جێگری مەکتەبی عەسکری یەکێتی لە هیران
هەرلە ساڵی 1994کراوەتە جێگری مەکتەبی ڕاگەیاندن و سەرپەرشتیاری تەلەڤزیۆنی #گەلی کوردستان#.
لةسالَی 1996 بةربرسی مةلبةندی 3ی هةوليَربووة تا ماوةيةک دوای 31ی ئاب لة ڕانية
لە ساڵی 1997کراوەتە جێگری مەکتەبی کۆمەڵایەتی یەکێتی.
لە ساڵی 1998 تاوەکوو ساڵی 2006 لێپرسراوی بەشی ڕووناکبیری مەکتەبی ڕێکخستن بوەوکە دوو ئەرکی گرنگی لەسەرشان بووە وەک پەیمانگای کادیران و دەرکردنی گۆڤاری #ڕێبازی نوێ# کە مانگانە بوو..وە ئەندامی مەکتەبی ڕێکخستن بووە.
لە ساڵی 1998کراوەتە سەرنووسەری گۆڤاری (رێبازی نوێ)
ماوەی چەند سالێک مامۆستای #زانکۆی سلێمانی# بوو.
ئەندامی کارای #سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان# بوە.
لە دوای ساڵی 1998 چەندین کتابی بەنرخ و سوودمەندی وەرگێڕا سەر زمانی کوردی.
لە #25-07-2011#بە نەخۆشی کۆچی دوای کرد[1]
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=73933&document=0001.PDF=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی