لەکاتێکدا تا یەکەم ڕۆژی جەژن 105 هەزار گەشتیار سەردانی هەرێمی کوردستانیان کردووە، لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا 56 هەزار کەس سەردانی شاری یاری چاڤی لاندیان کردووە.
دانا حەسەن محەمەد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای چاڤی بە خەندانی ڕاگەیاند: لە ڕۆژانی جەژندا لەسەعات 8ی بەیانییەوە تا سەعات 2ی شه و دەرگای چاڤی لاند بە ڕووی سەردانکەراندا دەکرێتەوە.
دانا حەسەن وتی: "تەنها لە یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزدا 56 هەزار کەس سەردانی شاری یاری چاڤی لاندیان کردووە".
ئاماژەشی بەوەدا کە لەنێو چاڤی لانددا هەموو خزمەتگوزارییەکان پێشکەشی سەردانکەران دەکرێت و لەگەڵ کرانەوەیدا هەموو یارییەکان و خواردنگەکان کراوەن.
وتیشی: "لەنێو چاڤی لانددا هۆڵی داخراوی یارییەکان هەیە کە فێنککراوەتەوە بۆ ئەوەی سەردانکەران لەکاتی نیوەڕۆ و دوانیوەڕۆدا گەرمایان نەبێت".
بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای چاڤی ڕاشیگەیاند کە "پرۆژەکەمان بووە بە بڕبڕەی ئابووری شاری سلێمانی و بەهۆیەوە چەندین گەشتیار لە ناوچەکانی ناوەڕاست و خوارووی عیراق و شارەکانی تری هەرێمی کوردستانەوە سەردانی شاری سلێمانی دەکەن".
- 09-08-2013