- لە شارەبان: تەقینەوەیەک لەمەراسیمێکی بەخاکسپاردندا 54 قوربانی لێکەوتەوە.
- ژمارەیەک هاوڵاتی بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین، لەبەردەم مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان گردبونەوەیەکیان ئەنجامداو ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن لەماوەی سێ مانگی ڕابردوودا چەندین شۆفێری خزم و کەسو کاریان کە لەسەر هێڵی کەرکووک- سلێمانی کاردەکەن دیارنەماون. خزمو کەسو کاری ئەو شۆفێرانە، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن کە ژمارەی ئەو کەسانەی دیارنەماون 22 کەسن.
- لە ئاکامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێنراو بە ئۆتۆمبیلەکانی ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی بەرەی تورکمانی لە کەرکووک، یەکێک لەپاسەوانەکانی بریندار بوو، ئەو بەرپرسەش لەو هەوڵە ڕزگاری دەبێت.
- کۆنفرانسی نێودەوڵەتی تایبەت بە کەرتی نەوت و غاز لە هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کرد.
- لە لایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە بارەگای ناوچەی دەربەندیخانی پارتی دیموکراتی کوردستان دەکرێت، بەڵام تەقەکان زیانی گیانییان نەبووە، بەرپرسی ناوچەکەش تەقەکردنەکە بە دەستێکی تێکدەرانە دەزانێت و گومانیان لە کەس نییە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 19,282 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!