خەندان هۆگر کەمال
نوێنەری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە سلێمانی و دەوروبەری ڕایدەگەیەنێت، لە ماوەی یانزە مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا دەستیان بەسەر زیاتر لە 500 تەن دەرمانی خراپدا گرتووە و لەناویان بردووە.
د. دڵشاد محەمەد، نوێنەری وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەشاری سلێمانی و دەوروبەری، بە (خەندان) ی ڕاگەیاند: لەماوەی یانزە مانگی ڕابردوودا بازگەکانی سلێمانی و دەوروبەری و ڕێگا قاچاغەکانەوە دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر لە 500 تەن دەرمانی خراپ و پێداویستی پزیشکی و لەناویان بردوون.
وتیشی: "ئەو دەرمانانە پێکهاتبوون لە دەرمانی هۆشبەر و دەرمانی نەخۆشییە درێژخایانەکان و چەندین جۆر دەرزیشی تێدابووە، کە نەشیاو بووە بۆ بەکارهێنان و بەشێکی زۆر لەو دەرمانانەش بە شامپۆ و جوانکاری خانمان ڕووپۆش کرابوون".
د. دڵشاد محەمەد، ئەوەشی خستەڕوو: دەرمانەکان لە ناوەڕاست و باشووری عیراقەوە هێنراون، کە هەوڵدراوە لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی سلێمانی ساغبکرێنەوە، کە سەرجەمیان بێ مۆڵەت بوون.
- 01-12-2013
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,103 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!