خەندان شاسوار مامە
یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ڕایدەگەیەنێت لەماوەی 15 ڕۆژی شەڕوپێکدادانیان لەگەڵ چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق و شام لە کانتۆنی کۆبانی ڕۆژئاوای کوردستان 150 چەکداری داعش کوژراون و لە بەرامبەریشدا نۆ چەکداریان کوژراوە.
یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا شاری کۆبانی و دەوروبەری بە ڕەوشێکی دژواردا دەرباز بووە و لە چەندین لاوە چەکدارانی داعش هێرش دەکەن، بەڵام بەهۆی بەرگری یەکینەکانیان نەیانتوانیوە بەرەو پێش بێن.
یەپەگە ڕاشیدەگەیەنێت، ئامانجی ئەو هێرشانە پچڕانی پەیوەندییە لەنێوان کۆبانی، عەفرین و حەلەب.
یەپەگە هێما بۆ ئەوە دەکات زۆرترین شەڕوپێکدادان لە شارۆچکەی سیرینی سەر بە کۆبانی بووە، لە 19ی مانگی ئازاریشەوە ڕەوشەکە دژوارتر بووە و ئەو ناوچانەی شەڕ تیایاندا هەیە نزیکن لە سنووری تورکیا.
یەکینەکانی پاراستنی گەل "یەپەگە" ئاشکرای دەکات: لە ئەنجامی بەرگری کردن لە ڕۆژئاوای کوردستان و وەڵامدانەوەی هێرشەکانی داعش لە 15 ڕۆژی ڕابردوودا نۆ شەڕڤانی یەپەگە کوژراون.
- 23-03-2014
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,875 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!