بە پێی ڕاپرسییەکی پۆرتاڵی ڕووداو، یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان زۆرترین ڕێژەی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت. پۆرتاڵی ڕووداو لە بەرواری 03-04-2014 تاوەکو 22-04-2014، ڕاپرسییەکی ئەنجام دا و لە سەردانکەرانی پرسیبوو، "بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاکان دەنگ بەکێ دەدەیت؟". لە ڕاپرسییەکە، کە 39،988 کەس بەشداری تێداکرد، یەکێتی پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە و کۆمەڵی ئیسلامیش کەمترین دەنگی بەدەستهێناوە. ئەنجامی ڕاپرسییەکە: 1/ یەکێتیی دەنگی 17،387 بەشداربووی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە %43.5ی دەنگەکان. 2/ پارتی دەنگی 10،509 بەشداربووی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە %26.3ی دەنگەکان. 3/ گۆڕان دەنگی 8،841 بەشداربووی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە %22.1ی دەنگەکان. 4/ یەکگرتوو دەنگی 1،308 بەشداربووی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە %3.3ی دەنگەکان. 5/ کۆمەڵ دەنگی 980 بەشداربووی بەدەستهێناوە، کە دەکاتە %2.5ی دەنگەکان. هەر بە پێی ڕاپرسییەکە، 963 کەس، کە دەکاتە %2.4ی دەنگەکان، دەنگ بە هیچ یەکێک لەو 5 حیزبە نادەن.
- 23-04-2014
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,742 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!