لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی، ئاماری مانگی ڕابردووی کارو چالاکیەکانی خۆی بڵاو دەکاتەوە و ڕاشیدەگەیەنێت، له و مانگەدا چوار هەزار و 65 شوێنیان بەسەرکردوەتەوه و 16 شوێنیش بڕیاری سەرپێچی دراوە.
بەپێی ئامارەکە لە 1-5 تا 31-5-2014، تیایدا هاتووە: "لە پێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و ڕێگری کردن لە سەرپێچییەکان لیژنەکان چوار هەزار و 65 شوێنیان بەسەرکردوەتەوە و بەووردی بەدواداچونیان کردووە بۆ جێبەجێ کردنی مەرج و ڕێنماییەکان".
هەروەها هاتووە: لە کۆی ئه و شوێنانەی کە بەسەرکراونەتەوە 271 شوێن بەهۆی وەک پێویست پابەند نەبونیان بە مەرج و ڕێنماییەکانەوە پسوڵەی سەرپێچیان بۆ کراوە و 16 شوێنیش بەهۆی جۆری سەرپێچییەکانیانەوە بڕیاری داخستنیان دراوە و یەک شوێنیش ڕووبەڕووی دادگا کراوەتەوە.
بەپێی ئامارەکەی لیژنەهاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی له و مانگەدا پێنج تەن و 500 کیلۆ گرام خواردن و مەوادی بەسەرچوو زیان بەخش پاش دەست بەسەراگرتنی لەناو براوە.
هەروەها بڕی ئه و غەرامانەی کە لە ئەنجامی سەرپێچی شوێنەکان کراوە بڕی 10 ملیۆن و 735 هەزار دینارە و بەپێی یاساو ڕێنماییەکانیش ئه و پارەیە دەچێتە سەر داهاتی گشتی.
- 05-06-2014
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,483 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!