خەڵک- وریا جەمال
لەماوەی یەک مانگدا لە یەکەی پشکنینی خۆراکی مەرزی پەروێزخان، "زیاتر لە(477) تۆن خۆراکی خراپ و ماوە بەسەرچوو دەستی بەسەرداگیراوە".
هێمن ئەحمەد، لێپرسراوی یەکەی تایبەتی پشکنینی خۆراکی لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان ڕایگەیاند " لەو ڕێژە خۆراکە کە لەمانگی ئایاردا پشکنیمان بۆ کردوون، (477) تەن خۆراکیان لە پشکنین دەرنەچوون، هەربۆیە یان گەڕاندومانەتەوە بۆ ئێران، یاخود لەلایەن تیمەکانمانەوە لەناو براون".
وتیشی "هەر خۆراکێک کە لەو مەرزەوە دێتە ناو خاکی هەرێم، پشکنینی بەسێ ئاست بۆ دەکرێت، کە بریتییە لە پشکنینەکانی: بەکترۆلۆجی، کیمیایی و فیزیایی،لەماوەی مانگی ڕابردوودا، یەکەکە پشکنینی بۆ زیاتر لە (60) هەزارو (489) تۆن خۆراکی جۆراوجۆر کردووە".
بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی گەرمیان کەسەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی گەرمیانە، لە مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، یەکەیەکی تایبەتی پشکنینی خۆراکی هەیە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,967 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!