- دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو توانییان بەشی لای ڕاستی شارەکە کۆنترۆڵ بکەن، چەکدارانی داعش توانییان تەواوی شاری موسڵ (ناوەندی پارێزگای نەینەوا) بگرنە دەست، حزبە کوردستانییەکانیش بارەگاکانیان چۆڵکرد.
- درەنگانێکی شەوی ڕابردوو، هێزی پێشمەرگە و ئاسایشی گەرمیان لەگەڵ سوپای عیراق لە سەر بارودۆخی ئەمنی ناحییەی جەلەولا، گەیشتنە ڕێککەوتن، بە پێی ڕێککەوتنەکە، هێزێک لە پێشمەرگە و ئاسایش بۆ پارێزگاریکردن لە کۆمیتە و ئاسایشی جەلەولا لە شارۆچکەکە نیشتەجێدەکرێن و مەفرەزەی هاوبەشیش پێکدەهێنرێت.
- شەپۆلێکی گەورەی پەنابەر لە موسڵ و ناوچەکانی دەوروبەرییەوە ڕووی لە هەرێم کرد.
- لە کۆبوونەوەیەکی نێوان باڵیۆزی هەنگاریا لە عیراق و جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە شاری هەولێر، باڵیۆزی هەنگاریا ڕایگەیاند بەم نزیکانە وڵاتەکەی کونسوڵخانەی خۆی لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە.
- ژمارەیەکی بەرچاو لە خوێندکارانی کوردی زانکۆو پەیمانگاکانی تکریت (سەلاحەدین) گیریانخواردووەو ناتوانن بێن بۆ ناوچە ئارامەکان.
- ناحییەی زاب سەربە پارێزگای کەرکووک کەوتە دەست هێزە چەکدارەکانی داعش.
- سەرچاوە کوردییەکان ڕایانگەیاند، کە هێشتا بەنداوی موسڵ بەدەست هێزەکانی پێشمەرگەوەیە.
- سەرچاوەیەکی بەرپرس لە یەکێک لەزیندانە گەورەکانی شاری کەرکووک، ئێوارەی ئەمرۆ، ڕایگەیاند کە 60 زیندانی بەشی سزا قورسەکانی شاری کەرکووک، ڕەوانەی زیندانی چەمچەماڵ کران.
- 28 شۆفێری باکووری کوردستان لەلایەن داعشەوە لە موسڵ گیران.
- ژمارەیەک کادیری کۆمەڵی ئیسلامی دەستیان لەکار کێشایەوە.
- هێزی پێشمەرگە چووە ناو شارۆچکەی خورماتوو و کۆنتڕۆڵی کرد.
- دوای ئەوەی لە دوو ڕۆژی ڕابردوو بە هۆی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئاسایشپارێز و چەکدارانی ڕێکخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام داعش، 600 قوتابی کچی زانکۆی موسڵ لە بەشە ناوخۆییەکانیان گیریان خواردبوو، لە ئۆپەراسیۆنێکدا هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش توانییان ئەو 600 قوتابیە کچە ڕزگار بکەن.
- سەرچاوەیەکی ئەمنی لە پارێزگای کەرکووک ڕایگەیاند کە قەزای حەویجەی سەربە پارێزگای کەرکووک، کەوتووەتە دەست گروپی داعش.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Ժամանակագրություն միջոցառումներ