پەیوەند جەلال
بەهۆی دروستبوونی قەیرانی داراییەوە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، کۆمپانیا و کارگەکانی کەرتی تایبەت 85 هەزار کارمەندیان ڕەوانەی ماڵەوە کردووەتەوە و پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ساڵ ڕێژەکە بگاتە 120 هەزار.
یاسین مەحمود ڕەشید، وتەبێژی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ خەندان ڕایگەیاند: دروستبوونی قەیرانی دارایی کاریگەری خراپی لەسەر کۆمپانیا و کارگەکانی کەرتی تایبەت لەهەرێمی کوردستاندا دروستکردووە، بەجۆرێک لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا بە ناچاری 85 هەزار کارمەندیان ڕەوانەی ماڵەوە کردووەتەوە.
ناوبراو مەترسی خۆیشی نیشاندا لە ئەگەری بەردەوامبوونی ئەم قەیرانە کە ئەگەر تا کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام بێت ئەوا ڕێژەکە دەگاتە 120 هەزار کارمەند کە ڕەوانەی ماڵەوە بکرێنەوە.
دروستبوونی قەیرانی دارایی لەهەرێمی کوردستان لەمانگی ئازاری ئەمساڵەوە دەستیپێکرد ئەوەش بەهۆی وەستاندنی بودجەی هەرێمی کوردستان لە لایەن نوری مالکی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عیراق، ئەویش تەنها مانگانە مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت له و بودجەیە 850 ملیار دینار بوو، بۆیە حکومەتی هەرێم له و کاتەوە تائێستا بەداهاتی نەوت و ناوخۆ مووچەی فەرمانبەران دابین دەکات کە بەهۆی ئه و قەیرانەوە مووچەش لەکاتی خۆیدا دوا دەکەوێت و سەرجەم پڕۆژەکانی کەرتی تایبەتیش وەستاون.
- 31-08-2014
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,635 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!