بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان
خۆشحاڵم کە لە بۆنەی جەژنی ڕۆژووی ئێزیدییاندا سەرکەوتنی گەورەی پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان بە دیاری پێشکەشی خوشک و برایانی ئێزیدی دەکەین و، ئەمە شیاوترین پیرۆزباییە لەوانی دەکەین.
دەستپێکردنی ئۆپەڕاسیۆنی ڕزگارکردنی دەڤەری شنگال لە ڕۆژی ئاڵای کوردستان و گەییشتنی پێشمەرگە بە چیای شنگال لە 18ی 12ی 2014 مانای خۆی هەیە. با هەموو دوژمنان و ناحەزان بزانن ئەگەر جارێک بۆیان بڕەخسێت کینی خۆیان بەرانبەر کورد و کوردستان دەربکەن، لە کۆتاییدا باجی تاوانەکانیان دەدەن و ئەبێ تیرۆریستانی داعش ببنە پەند بۆ هەموو دوژمنان.
هیوادارم بەیەکگەییشتنی ئەم سەرکەوتنە مەزنە و جەژنی ڕۆژووی خوشک و برایانی ئێزیدی ببێتە هۆی ساڕێژبوونی برینی ئێمە و ئەو ئازیزانە و گەلی کوردستانیش لەوە دڵنیا دەکەین کە سەری دوژمنان دەکەوێتە ژێر پێیان.
هەزارن سڵاو لە گیانی پاکی شەهیدانی هەمیشە زیندوو. دوعای چاکبوونەوەی بە پەلەش بۆ بریندارەکان و دەست و چاوی هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان ماچ دەکەم کە من دەزانم چ قارەمانییەکی مەزنیان تۆمار کردووە.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
19ی 12ی 2014
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,919 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!