بۆ یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
سڵاو
بە قەولی ئێوە، من لە پۆستێکمدا سووکایەتیم بە پێغەمبەری ئیسلام کردووە، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوە تۆمەتێکی بێ بنەمایە وەپاڵتان داوم، ئاخر من تەنیا وەک مافێکی ڕەوای خۆم داوام کردووە، ئەوەی حەزی لێیە ڕێکلام بۆ ئایینێک یان حیزبێک بکات، با لای خۆیەوە بیکات، نەک لای منەوە.
من نە نیازی ئەوەم هەبووە، هەستی خەڵک بریندار بکەم، نە سووکایەتیشم بە پیرۆزییەکانی خەڵک کردووە، بەڵام ناوبەناو قسەم لەسەر ئیسلامی سیاسی و جەهلی بە پیرۆزکراو کردووە. هیچ کێشەیەکیشم لەگەڵ سرووت و بۆنە و جەژنە ئایینییەکاندا نییە کەلە مێژە وەک بەشێک لە کلتووریان لێ هاتووە، بەڵام جێی داخە، ئیسلامیی سیاسی هەوڵ دەدات، بەد سوودیان لێ وەربگرێت.
ئەگەر هەر بڕیارە داوا تۆمار بکەن، تکایە ئەو کارە لەگەڵ کەسێکدا بکەن، سوودی لێ ببینێت، ئاخر من نە نووسەرێکی گومناویم، تا پێی ناسراو ببم، نە پێویستیشم بەوەیە وەک پەنابەر لە وەڵاتێکی ئەورووپایی وەربگیرێم.
لەگەڵ ڕێزمدا
حەمەسەعید حەسەن
ستۆکهۆڵم
2015/1/4
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,464 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!