ڕۆژنیوز هۆشمەند کوردی
بە پێی ئامارێکی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان، لە شەش مانگی ئەمساڵدا لە هەرێمی کوردستان ڕێژەی سوتانی پوش و پاوان لە ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە و ئەو ڕێکخراوە حکومەت و هاوڵاتیان بە کەم تەرخەم دەزانێت. سەروەر قەرداغی بەرپرسی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند بە پێی ئەو ئامارەی لەبەردەست ئێمەدایە لە سەرەتایی مانگی یەکی ئەمسالەوە تا سەرەتایی مانگی شەش لە هەرێمی کوردستان 91 هەزار دۆنم پۆش و پاوان لە هەرێمی کوردستان سوتاوە و لە دوای ئەوەش ڕێژەکە ڕووی لە زیادبوون کردووە. وتیشی: کەم تەرخەمیکەی بۆ لایەنی بەرپرس دەگەڕێنینەوە کە حکومەتی هەرێمە وەک پیویست نەبووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئاگر کەوتنەوە، دەبوو باشتر کاری بکردایە و لێپرسینەوەی بکات، چونکە دەبوو حکومەت ئیجرائاتی لەگەڵ ئەو کەسانە بکردایە کە ساڵی بار بونەتە هۆی ئاگرکەوتنەوە. سەروەر قەرەداغی دەشڵێت: کاتێک ئاگرەکان دەکەونەوە دەبینین درەنگ کۆنترۆل دەکرێن، ئێمە هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەریننەوە کە بەشێک لە پۆلیسەکانی بەرگری شارستانی براونەتە بەرەکانی جەنگ و ئەمەش کێشەی دروستکردووە و جگە لە مەش حومەت تا ئێستا نیتوانیوە ئاگر بڕ دروست بکات. بەرپرسی ڕێکخراوی سروشتی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات تا ئێستا حکومەتی هەرێم کەمتەرخەم بووە لەوەی نەیتوانیوە فرۆکەی تایبەت بە ئاگرکوژینەوە دابین بکات بۆ ئەوەی ئەو فرۆکەیە بە زووترین کات بگاتە شوێن ئاگرەکە، لە لایەکییترەوە هاوڵاتیانیش کەمتەرخەمن لە کاتی ئاگرکەوتنەوەکە درەنگ دەزگای بەرپرسی ئاگادار دەکەنەوە . قەرەداغی ڕونیشکردەوە ئەمساڵ سوتانی پوش و پاوان لە ساڵانی ڕابردوو زیاتر بووە.[1]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,594 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!