شەهید نەوزاد قادر فقێ سعید، لە 01-07-1957 لە گەڕەکی مەڵکەنی شاری #سلێمانی# لە دایکبووە.
لە ساڵی 1983 خێزانی پێک هێناوە
لەساڵی 1979 تەنزیمی ناو شار بووە
لەساڵی 1982 ئەمری گرتنی دەرچوو لەلایەن ڕژێمی بەعس ەوە بەڵام خۆیان بۆدەسگیرنەکرا ئۆتۆمبێلەکەیان سوتان
لەساڵی 1996پەیوەندی کرد بە (#پارتی دیموکراتی کوردستان#)ەوە
لە ساڵی 28-03-2004 لە موسڵ بەدەستی ڕەشی تیرۆرستان دەستڕێژیی لێدەکریت و لەناو ئۆتۆمۆبێلەکەیدا شەهید دەکرێت.
هۆنراوەی(میران)ی کوڕی شەهید، بۆ شەهید نەوزاد:
شەهیدە تیرۆر کراوەکان ئەفەرمون
ئەگەرسەرلەنوێ بگەرێمەوە
لەم کوردستانە چاو هەڵبێنمەوە
ئەوساش سرودی ڕێی کوردایەتی
بۆسەرکەوتنمان هەر ئەڵێمەوە