ناو: حەمەدی
نازناو: مەولوودی
ڕۆژی لەدایکبوون: #1908#
لە دایکبووی: #مەهاباد#
ڕۆژی کۆچی دوایی: #19-04-1979#
شوێنی کۆچی دوایی: شۆڕەوی
شوێنی گڵکۆ: شۆڕەوی
ئەفسەری کۆماری کوردستان، پلەی کاپیتان بووە و بە هۆێ قارەمانەتییەکانییەوە لەلایان پێشەوا قازی محەمەدەوە وەک قارەمانی میللی کوردستان دەستنیشان کراوە.[1]
محەمەد مەولوودیان کە لە سەرچاوەکاندا بە حەمەدی مەولوودی، حەمەدی مەولوودەچرچی، حەمەی مەولوود، حەمەدی ڕاتبی-ڕاتب یان کاپیتان حەمەدی مەولوودیان ناوی هاتووە، کوڕی سۆفی مەولودە چرچی بووە کە لە ساڵی 1908ی زایینی (1287هەتاوی) لە شاری سابڵاخ لەدایک بووە. زۆر بە چەرمەسەری و بەدبەختی پێیناوەتە مێرمنداڵی. باوکی کە ئایینیدارێکی توندوتۆڵ بووە، زۆری هەوڵ داوە کە ڕەنێو خوێندی بنێ و لە حوجرە مەلایان دایناوە بەڵام کاک حەمەد مەیلی لە خوێندن نەبووە و لەلایان نەماوەتەوە. بەهۆی هەبوونی زڕدایکێکی خەراپەوە تا دەگاتە تەمەنی 12 تا 13 ساڵان لە ماڵەوە وەردەریان ناوە و بەو تەمەنە کەمەوە لە جمخانە و قاوەخانان نووستووە خۆی ژیاندووە. کە تەمەنی دەگاتە بان، ڕوودەکاتە کرێکاری. لەپاشان کە تەمەنی گەورەتر دەبێت.ڕوودەکاتە گەرمێن و لەوێ بە کرێکاری کردن لە ڕێگای هامیلتۆن و قاچاخی کەلوپەل لە باشوورەوە بۆ ڕۆژهەڵات دەوڵەمەند دەبێت. لە ساڵی 1933 زایینی (1312ی هەتاوی) یای خورشیدی ڕەهبەر دەخوازێت و سەرجەم 3 کچ و کوڕێکی دەبێت. لەو کەسانەی کە دەگەڵ کاک حەمەد قاچاخچێتییان دەکرد دەتوانین ئاماژە بەحسێنی زێڕینگەران (فروهر) ، برایمە سوور، عەلی ڕیحانێ و برایمی حاجی ئەڵڵا (ئیلاهی) بکەین. لەو سەردەەمدا دەگەڵ خەباتگێڕانی حیزبی هیوا لە باشووری کوردستان ئاشنا دەبێت.وەک پەیوەندییەک لەنێوان ئەوان و ڕووناکبیران و تێکۆشەرانی مەهاباد ڕۆڵ دەگێڕێ. هەر ئەو پەیوەندییان دەبێت.ە هۆی ئەوە کە لە مەهاباد یەکەم حیزبی مۆدێڕنی کوردی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی (حیزبی ئازادی کوردستان) لە ساڵی 1917ی زایینی لەسەر دەستی 9 کەسان درووست بکرێت کە یەکیان کاک محەمەدی مەولوودیان بوو. هەر ئەو حیزبە لە دواییدا گۆڕانکاری بەسەردادێت و دەبێت.ە (کۆمەڵەی ژ.ک) و لە ئاکامدا (حیزبی دیموکڕاتی کوردستان) . لە سەردەمی کۆماردا بە پلەی کاپیتان دەبێت.ە فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە ناوچەی هوەشار و چارداوەڕوو. لە ڕاستیدا لەژێر فەرمانی ڕاستەوخۆی پێشەوا قازی محەمەددا کاری کردووە و لە هەر شوێنێکی کوردستان گرفتیان هەبایە، پێشەوا کاپیتان حەمەد و پێشمەرگە گیانلەسەردەستەکانی بۆ ئەوێ دەنارد، بۆیە کاک حەمەد لە سەرجەم جەبهەکانی ئەوسەردەمدا خزمەتی کردووە و قارەمانەتییەکانی وێردی سەر زمانانە. شەڕەکەی مەکڵاوێ و ڕەبەت یەک لەو شەڕانەیە کە تەنانەت هێزەکانی دەوڵەتیش نەیانتوانیوە لە سەرچاوەکانیاندا باسی نەکەن و ڕۆڵی کاک حەمەد نەدیو بگرن. پلەوپایەی سەربازی کاک حەمەد بۆ هۆی ئەو سەرکەوتنە گەورانەی بۆ کوردستان تۆماریان دەکات، بەرز دەبێت.ەوە بوو مایۆر (سرگرد) و هەروەها وەک قارەمانی کوردستان پێشەوا پێناسەی دەکات و قەول وابووە کە لە تەورێز میداڵەکەی بۆ بەدرووستکردن بدەن و لە مەراسیمێکدا هەم پلە مایۆری پێبدەن و هەم میداڵی قارەمانی نەتەوەیی کوردستانی پێوە هەڵاوەسن، کەچی کۆمار تێکدەچێت و ئەو کارە ناگاتە ئەنجام.
لە پاش تێکچوونی کۆمار بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک لە زیندانەکانی ئێراق دەگیرێت. بە پێی پەیمانی سعداباد دەوڵەتی ئێران بەردەوان داوا لە دەوڵەتی ئێراق دەکاتەوە کە حەمەدی مەولودی بدەنەوە بە ئێران، لەو پێناوەدا چەند جاران ئەفسەری تایبەتیی دەوڵەتی ئێران سەردانی زیندانەکەی کاک حەمەد دەکات تا وەریگرێتەوە کەچی لە سێبەری کوردانی نیشتمانپەروەرەوە پێناسەی ئێراقی بۆ کاک حەمەد دەردەکەن و ڕێگە لە ڕادەستکردنەوەی کاک حەمەد دەگرن. کە لە زیندان ڕزگار دەبێت.لە گوندەکانی خەلان و زینوێ شێخی لە سێبەری حەزرەتی شێخ عوبەیدیلای نەقشبەندی دا حەشار دەدرێ و دەپارێزرێ بەڵام لەوێش دەوڵەتی ئێران دەستی لەسەر هەڵناگرێ و داوای دەکاتەوە. بەناچار کاک حەمەد بڕیار دەدات بە هەمان ڕێگادا کە مەلامستەفا بارزانی و پێشمەرگەکانی چوون بۆ شۆڕەوی، ئەویش هەر ئەو ڕێگایە بگرێتە بەر و بچێتە ئەو وڵاتە. کە پێدەنێتە سۆڤیەت یەکسەر بە تاوانی جاسووسی دەیگرن و ڕەوانە زیندانەکانی سیبیری دەکەن. پاش دوو ساڵان کە ئێستالین دەمرێ، جا ئەویش ئازاد دەکرێت و مافی پەنابەریەتی پێدەدەن. ئیتر لەوساوە لە باکۆ نیشتەجێ دەبێت.. لەوێ ژن دەخوازێت و کچێکی دەبێت. کە ناوی دەنێت (ڕووناک) . ساڵی 1979 کە شۆڕشی گەلانی ئێران بەسەر دەستەڵاتی محەمەد ڕەزاشای پەهلەویدا سەردەکەوێ، کاپیتان بڕیار دەدات بێتەوە بۆ زێد و نیشتمانی خۆی. بلیتی تەیارە دەبڕێت و بەداخەوە 2 ڕۆژ پێش ئەوەی بگەڕێتەوە سەکتەی دڵ لێیدەدات و لە غەریبایەتی گیان دەدات.
بەخۆشییەوە توانیویەتی بەشێک لە بیرەوەرییەکانی خۆی بنووسێتەوە کە بەڕێز وریا ماملێ لە کۆی پەرتووکێک بە ناوی کوردبوون لە ساڵی 2022 دا چاپ و بڵاوی کردووەتەوە.[2]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,171 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!