بۆ بەڕێزان لە تۆڕی میدیایی ڕووداو
نامەکەتانم بەدەستگەیشت، کە تایبەت بوو بەو ڕاپرسییەی کە لەلایەن تۆڕی میدیایی ڕووداو ئەنجامدرابوو لەسەر "کەسایەتی ساڵ "، بەپێی ئەو ڕاپرسییە من بوومەتە کەسایەتی یەکەم. لەو ڕۆژە سەخت و دژوارانەی تێکۆشاندا، ئەو خەڵاتە زۆر پڕمانایە بۆ من، کە گەلەکەمان منی بە شایستەی ئەو خەڵاتە بینیوە، ئەوە شانازی و شەرەفێکی زۆر گەورەیە بۆ من. ئەم شانازییە زیاتر لە من، بۆ گەلە تێکۆشەر و خۆڕاگرەکەمانە.
ئەو نازناوەی ئێوە بۆ کەسایەتی من، زیاتر نازناوێکە بۆ گەلە بێوێنەکەمان.
لەسەر ئامادەکردن و ئەنجامدانی ئەو ڕاپرسییە، زۆر سوپاسی هەموو خەباتکارانی تۆڕی میدیایی ڕووداو دەکەم، هەروەها سوپاسی هەموو کەسانی بەشدار و ئەوانەش دەکەم کە دەنگیانداوەتە من و سوپاسی گەلەکەمان دەکەم لە هەر چوار پارچەی کوردستان.
سەڵاحەددین دەمیرتاش
هاوسەرۆکی گشتیی پارتی دیموکراتی گەلان HDP
- 07-01-2016
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 8,034 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!