پشتیوانی لە مامۆستا سەلیم شوشکەیی
سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی چەند دەزگایەکی ڕاگەیاندن دەربارەی پەرلەمانتار مامۆستا سەلیم شوشکەیی ئەندامی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بڵاویانکردووەتەوە کە تیایدا چەند تۆمەتێکی بێ بنەماو نادروستیان لەسەر ناوبراو پەخش کردوە کە هەموویان دەچنە خانەی تەشهیر و شکاندنی سیاسی، ئێمە نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین و پێمانوایە مامۆستا سەلیم شوشکەیی نوێنەرێکی دڵسۆزی گەلی کوردستانە و لێدوان و بلاوکراوە و موداخەلەکانی لە ئەنجومەنی نوێنەران، گەواهی ئەوەی بۆ دەدەن کە دژی بیری توندڕەوییە و پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانە.
شکاندن و بێڕێزی کردن بەرامبەر هەر ئەندامێکی کورد لە ئەنجومەنی نوێنەران خزمەت بە یەکڕیزی نیشتیمانی و سەقامگیریی کۆمەڵایەتی ناکات.
ئاڵا تاڵەبانی
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
هۆشیار عەبدوڵڵا
فراکسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان
ئەحمەدی حاجی ڕەشید
فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامیی کوردستان
08-01-2016
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,836 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!