بەهای پشکەکانی کۆمپانیای گینێڵ ئینێرجی لەکێلگەی تەق تەق بڕی یەک ملیار دۆلار دادەبەزێت، ئەوەش دوای ئەوەی کۆمپانیاکە ڕایگەیاند یەدەگی نەوتی ئه و کێڵگەیە بەپێی ئه و خەمڵاندنە نەبووە کەپێشتر بۆیان کردووە.
لەدواین بەیاننامەیدا کە لەسەر سایتی ڕەسمی خۆی بڵاویکردۆتەوە ئه و کۆمپانیایە ڕایگەیاندووە: بەپێی ئه و خەمڵاندنە نوێیەی کە لە 31-12-2015 ئەنجامیداوە ڕێژەی یەدەگی نەوتی کێڵگەی تەق تەق تەنها 356 ملیۆن بەرمیل نەوتە نەک ئه و ڕێژەیەی کە مانگی 6ی ساڵی 2011 خەمڵێندرابوو بە 683 ملیۆن بەرمیل.
ئەم خەمڵاندنە نوێیەی کۆمپانیا گینێڵ ئینێرجی بووەهۆی ئەوەی ئەمڕۆ پشکەکانی لەبۆرسەی لەندەن 21% داببەزێت.
تاکۆتایی ساڵی ڕابردوو 184 ملیۆن بەرمیل نەوت له و کێڵگەیە بەرهەمهاتبوو کە 44%ی پشکەکانی کێڵگەکە پشکی کۆمپانیای گینێڵە.
هاوکات پێشبینیدەکرێت ئەمساڵ ڕێژەی ناوەندیی بەرهەمهێنان له و کێڵگەیە بگاتە 80 هەزار بەرمیل لە ڕۆژێکدا.
- 29-02-2016
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,932 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!