ساڵی 1956 لەبنەماڵەیەکی هەژارو جوتیار چاوی بەژیان هەڵهێناوە، کەسێکی سادەو شوانێکی گوندی کەڵەکنی سەر بەشارەدێی سەرچنار بووە، بەرلەوەی ببێت بەپێشمەرگە هەر لەبەر هەژاری و کەمدەستی نەیتوایوە خوێندن تەواوبکات، لەبەرئەوەی خێزانەکەیان زۆربووە هاوکاری باوکی کردووە لەکارو فەرمانەکانی ڕۆژانەیدا، ساڵی 1974 بووە بەپێشمەرگەی بەتالیۆنی (6)ی هێزی ڕزگاری تا نسکۆی شۆڕشی ئەیلول لەساڵی 1975، دوای هەلایسانی شۆڕشی نوێ لەساڵی 1977 بووە بەپێشمەرگە لەهەرێمی (4)ی ئەوسا، دوای ماوەیەکی کەم لەبەر ئازایەتی و لێهاتوویی کراوە بەفەرماندەی مەفرەزە، پاشان پلەکانی پێشمەرگایەتی بڕیوە تا بۆتە فەرماندەی یەکێک لەکەرتەکانی تیپی47ی پیرەمەگرون، مایەی داخە تا ئێستا لەهیچ بلاوکراوەو میدیایەکدا باسی ئەم کەڵە شەهیدەی ڕۆژانی سەختی خەباتی کوردایەتی وەک پێویست نەکراوەو پێشم وایە هاوڕێکانیشی لەو ڕووەوە کەمتەرخەم بوون. ئەم کەڵە شەهیدە جگەلەوەی فەرماندەیەکی ئازاو بوێر بووە، تا بڵێیت کەسێکی دڵسۆزو سەنگین بووە لەناو هێزی پێشمەرگەی کوردستان و گوندنشینەکاندا، هەرکەسێک بۆ یەکەمینجار بیدیایە زۆر حەزی بەهاوڕێیەتی دەکرد، چونکە خۆی بەپێشمەرگەیەکی سادەو ساکار دەزانی و وەک فەرماندەیەک هەرگیز خۆی نیشاننەدەدا، بەلای هەرکەسێکدا بڕۆیشتایە نەیدەزانی فەرماندەیە، هەر بۆنموونە جارێکیان لەیەکێک لەشەڕەکانی دۆڵەروتددا زۆر بەلێبڕاوانەو ئازایانە شەڕدەکات و هەڵمەتی یەک لەدوای یەکی دەبرد بۆ دوژمن، پێشمەرگەیەکی هاوسەنگەری واتە وەک هاوڕێیەکی پێشمەرگایەتی کەنەیدەناسی لێی پرسی تۆ کێیت، بەلام شەهید عومەر چاوشین نەیووت من فەرماندەی کەرتێکم و پێیوت هێزی بەرگریم، ئەوندە خۆشەویستی ناو هاوسەنگەرو هێزی پێشمەرگەی کورستان بوو کەرتەکەی لەهەموو کەرتی تیپەکان پێشمەرگەی زیاتربوو، فەرماندەیەکی ئەوەندە بەتوانا بوو بۆ هەرکارێک ڕایان بسپاردایە چەند مەترسیدارو گرنگیش بوایە ئەگەر سەری خۆی دابنایە دەبوو جێبەجێی بکردایە، بەلام سەدمەخابن لەڕۆژی #24-03-1991# لەراپەرینە مەزنەکەدا لەچیمەن لەگەڵ چەندین هاوڕێی دیکەیدا شەهیددەبێت.
تائێستاش لاشەی پیرۆزی بزرەو نەدۆزراوەتەوە، ماوەتەوە بڵێین شەهید عومەر چاوشین برایەکی شەهیدەو برایەکی دیکەشی پێشمەرگەی کەمئەندامی سەنگەرە.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,753 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!