ساڵی 1983 لە #قەلادزێ# لەبنەماڵەیەکی کوردپەروەر چاوە گەشەکانی بەدنیا هەڵهێناوە، لەساڵی 1997 لەفەرماندەیی (5)ی #دوکان# بووە بە پێشمەرگە و پاشان گواستراوەتەوە بۆ هێزی تایبەتی فەرماندەیی (1)ی #سۆران#، لەبەر لێهاتوویی خۆی دەکرێتە جێگری کەرت، پاشان لەگەڵ دەستەیەک لە هاوڕێکانی دەگوازرێتەوە بۆ فەوجی (2)ی نیزامی، لەڕۆژی 01-09-2000 وەک سەربازێکی خۆبەخش دەبێتە سەربازی یەکەم و دواتر دەبێتە نائیب عەریف، بەلام مەرگ ڕێگەی پێنەدا پلەکانی سەربازی ببڕێت، بەشداری چەندان داستانی کردووە وەکو (#باڵەکایەتی#، ناوچەی #وەرتێ#، بناری #قەندیل#، ناوچەی #هەڵەبجە# و #هەورامان# بەگشیی).
وەکو لاوێکی خوێن گەرم لەڕێکخستنەکانی پێشمەرگە دەوری بینیوە، شەوی 28\29-03-2003 لەشاخی شەرامی بچکۆلە لەناوچەی هەورامان لەشەڕێکی دەستەویەخەدا بەدەستی تیرۆریستان شەهیدکرا لەگەڵ پۆلێک لەهاوسەنگەرانی گەیشتنە کاروانی نەمران و بوو بەدووەم شەهیدی بنەماڵەکەی.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 3,218 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!