ناسراو بە (سەلاح)ی پیاوە بچکۆلەکە، ساڵی 1956 لەشاری سلێمانی هاتۆتە دنیاوەو ساڵی 1976 پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک)ەوە، ساڵی 1978 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە دەستگیرکراو دوای ئازارو ئەشکەنجەیەکی زۆر ئازادکرا، هەر لەوساڵەدا پەیوەندی شاخ و شار گرێدەداو لەهەرێمی (5)ی قەرەداغ بوو بەپێشمەرگە.
شەهید کەسێکی گوێرایەڵ و دڵسۆز بوو، هەرکارێکی پێ ڕاسپێردرابێ زۆر بە ئازایانە ئەنجامیداوە و چەندین تاوانباری بەسزای گەل گەیاندووە، کەهەندێک لەو تاوانبارانە ئەو بەعسییە ناسراوانە بوون خەڵکی شاری سلێمانیان ئازارداوە و پێشمەرگە و ئەندامانی ڕێکخستنەکانیان شەهیدکردووە، لەگەڵ بەسزاگەیاندنی چەندین ئەفسەری دیکەی پلەبەرزی ڕژێم، هەروەها ساڵی 1979 بریندارکراوە، لە #17-05-1979# لەگەڵ هاوڕێکەی بەناوی (تۆفیق حاجی حسێن) بەمەبەستی تۆڵەی شەهیدبوونی سیروان تاڵەبانی بۆ بەسزاگەیاندنی ملازم موحسینی تاوانبار دەچێتەوە بۆ ناوشاری سلێمانی، بەلام بەداخەوە لەلایەن خۆفرۆشێک ئاشکرادەکرێت و دوای شەڕێکی دەستەویەخەو کوشتنی چوار لەپیاوانی ملازم موحسین، لەنزیک مزگەوتی خانەقای سلێمانی لەگەڵ هاوڕێکەی شەهیددەکرێن، پاشان لاشەکەی شەهید سەلاح بەدوای ئۆتۆمبێلدا بەناو شاری سلێمانی ڕادەکێشن بۆئەوەی خەڵکی بێ چاو ترسێن بکەن.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,678 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!