بسم الله والحمدلله والصلاە والسلام علی ڕسول الله
ڕونکردنەوەیەک بۆڕای گشتی
ئێمە وەک دەستەیەک لە مامۆستایانی شوێنکەوتەی سەلەفی ساڵح بەپێویستی دەزانین ڕوونکردنەوەیەک بدەین لە سەر حەقیقەتی سەلەفییەت وهەڵوێستی موسڵمانانە لەبارەی ئەو بارودۆخەی کە ئێستا دەگوزەرێت لە چەند خاڵێکدا:
1 - سەلەفییەت بریتییە لە گوێڕایەڵی وپابەند بوون بە ئاینی پیرۆزی ئیسلامەوە لەسەر ڕێگای پپێغەمبەرێلی الله علیە وسلم وهاوەلێنی وپێشینی چاکی ئەم ئومەتە لەهەموڕووەکانییەوە وەک بیرو باوەڕ وپەرستش وڕەفتارو کردار و مامەڵەکردن لەگەڵ دەورو بەردا بەڕەوشتی جوان وپاراستنی مافی هەمو خاوەن مافەکان و هیچ ڕویەکیش لەم ڕوانە فەرامۆش نەکرێت لەسەر حیسابی ڕوەکانی تر، وەبڕواداران چەندێک پابەند بن بەم سیفەتانەوە ئەوەندە پابەندن بەڕێبازی سەلەفی ساڵح وە و چەنده دووربن لەم سیفەتانەوە ئەوەندەش دوورن لەو ڕێبازەوە هەرچەندە بەدەم بانگەشەی بۆبکەن.
2 - سەلەفییەت لە هەمو جیلەکانی پێشوو زانا و شەرعزان و مامۆستای هەبوە نەک ڕابەرو سەرۆک ودەمڕاست و بەرپرس، هەر بۆیە بەهەموو موسڵمانان ڕادەگەیەنین کەسەلەفییەت بەگشتی و بە کوردستانیشەوە ڕابەرو گەورە و سەرۆک وبەرپرسی نییە و کەسیش ئەومافەی نییە وەک گەورە و ڕابەری سەلەفی بناسرێت، وه بۆتێگەشتن لە ڕێبازی سەلەف زانایانی پێشین و گەورە زانایانی ئومەتی ئیسلام مامۆستاو پێشەوان لە هەرکوێکی ئەم جیهانە بن.
3 - سەلەفییەت موسڵمانان فێری ئیتیباع و چاوڕۆشنی دەکات و ئاگاداریان دەکاتەوە لە ترسناکی دەمارگیری ولاسایکردنەوە ئایا بۆ کەسێک بێت یان بۆمەزهەبێک یان بۆنەتەوەیەک، چونکە دەمارگیری وا له خاوەنەکەی دەکات کە ڕاستییەکانی لەلا ئاوەژوبێتەوە وهەڵەکانیش بەحیکمەت بزانێت.
4 - هەموو مرۆڤێک لەهەر ئاستێکی زانستی و ئاینی و ئیداری و کۆمەلێیە تیدابێت قابیلی ئەوەیە هەڵەی لێ بوەشێتەوە لە هەر ڕوویەک لەم ڕوانەوە بۆیە باشترین کەس ئەوەیە خۆی بە مەعێوم نەزانێت ولوتبەرزی نەکات لە ئاستی پەشیمان بونەوەی لەتاوان وگەڕانەوەی بۆحەق وەک پێغەمبەری خۆشەویست فەرمویەتی:(کُلُّ ابْنِ ادم خَگاوٌ، ۆخَیْرُ الْخَگائِینَ التَّوَّابُونَ). واتە:هەموو مرۆڤەکان قابیلی ئەوەن هەڵە بکەن بەلێم باشترینیان ئەوانەن که زوو تەوبە دەکەن و دەگەڕێنەوە بۆلای پەروەردگار.
وە هاوەلێنی پێغەمبەری خۆشەویست ێلی الله علیە و سلم باشترین پێشەنگ بوون لەم بوارەدا کاتێک یەکێکیان تاوانێکی دەکرد دەهات ودەیفەرموو تاوانێکی ئاوام کردووە حوکمەکەم چییە؟ کەواته: ئەوەی ئاوا بوو لە لۆمەی لۆمەکار نەترسا ودانی نا بەهەڵی خۆیدا و گەڕایەوە بۆلای پەروەردگاری وداوای لێخۆشبونی کرد بێگومان ئەوە له سەر ڕێبازی سەلەفه، نەک چەواشەکاری و بەلاڕێدا بردنی گەنجان و دڵسۆزانی ئیسلام.
5 - هەرکەسێک لە شوێنکەوتوانی ئەو ڕێبازە دوچاری هەڵە بوو تەنها خۆی بەرپرسیارە نەک هەڵگران وشوێنکەوتوانی ڕێبازی سەلەف.
6 - وەک ئاشکرایە لای هەندێک لە موسڵمانان کە ئێمە ماوەی چەند ساڵێکە هیچ پەیوەندییەکمان بە خاوەنی کەناڵی ئامۆژگارییەوە نەماوە بەهۆی کۆمەڵێک ڕەخنەو تێبینییەوە کە ئامادە نەبوە چاکیان بکات، وە هەر بەو هۆیەیشەوە زیاتر لە دوو ساڵ دەبێت ووتارەکانمان لەکەناڵی ناوبراو ڕاگرتووە.
7 - بەهیچ شێوەیەک بەڕەوای نازانین بەهۆی کرداری ناشیرنی کەسەکانەوە ڕێبازی سەلەفییەت کە ئیسلامی حەقە لە کەدار بکرێت وهێرش بکرێتەسەر پیرۆزییەکانی ئیسلام وهەڵگرانی ناشیرین بکرێن.
8 - واجبە شوێنکەوتوانی ڕێبازی سەلەف ڕاستگۆبن و پاساو بۆ هەڵەی هیچ کەسێک نەهێننەوە شکۆوپیرۆزی ئیسلام لەکەدارو ناشیرین نەکەن بەهۆی بەرژەوەندی کەسایەتییەکانەوە و دڵسۆزانە ئەمانەتی سەر شانی خۆیان بگەیەنن و پشت بە خوای گەورە ببەستن.
وصلی الله وسلم علی نبینا محمد وعلی اله وصحبه اجمعین. 4/ شعبان / 1437 ک