دواڕۆژ، محەمەد مستەفا
گوندی دووگۆمان کە دەکەوێتە سنوری ناحیەی سەنگەسەری قەزای پشدەر ژمارەی دانیشتوانەکی (200) خێزانە بەڵام ئەمڕۆ 12ی ئەیلولی 2016 لە مەراسیمی جەژنی قورباندا (177) سەر ئاژەڵیان سەر بڕی ئەمەش زۆرترین ڕێژەی قوربانی کردن بوو بەراورد بەسەرجەم گوندەکانی دەڤەری ڕاپەڕین.
سەرهەد محەمەد دانیشتوی گوندی دووگۆمان بە دواڕۆژی ڕاگەیاند "ئەمڕۆ دووشەممە لەگەڵ دەستپێکی مەراسیمی جەژنی قوربان لە گوندی دووگۆمان، دانیشتوانی گوندەکە (177) سەر ئاژەڵی مەڕ و بزنیان کردۆتە قوربانی کە ئەمەش بەرزترین ڕێژەی سەربڕینی سەر ئاژەڵە بۆ جەژنی قوربان لە دەڤەری ڕاپەڕین لە ئەمساڵدا".
وتیشی "ژمارەی خێزانەکانی ئەو گوندە (200)خێزانە کە کۆی دانیشتوانەکەی زیاتر لە (1300) کەسە بەو پێیەش هەر تاکێکی ئەو گوندە (2) کیلۆ گۆشتی بەردەکەوێت".
باسی لەوەشکرد "سەرجەم ئەو ئاژەڵانەی کە ئامادەکرابوون بۆ قوربانی لە ناوەڕاستی گوندەکە هەر لەلایەن دانیشتوانی گوندەوە سەربڕدراون و گۆشتەکەی پاککراوەتەوە و پێش نوێژی نیوەڕۆش سەرجەم گۆشتەکە بەسەر دانیشتوانی گوندەکەدا دابەشکراوە".
- 13-09-2016
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 6,367 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!