- یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، بەهۆی بایکۆتی دەوام لەلایەن نزیکەی 47 هەزار مامۆستاوە دەرگای سێ هەزار قوتابخانە هەفتەیەکە داخراوە، بەهۆیەوە 700 هەزار خوێندکار لەخوێندن دابڕاون.
- کۆمەڵێک لە چالاکوانانی مەدەنی شارۆچکەی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دژی کوشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران لە سەر سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان کەمپەینێکیان دروستکردوە و داوایان لە هاوڵاتیانی شارۆچکەی بانە کردوە، کە ئەمڕۆ دوکان و بازار دابخەن.
- چەتەکانی هاوپەیمانی نیشتمانی سوریا گەڕەکی شێخ مەقسود لە شاری حەلەب بە سەختی تۆپباران دەکەن و هەتا ئێستا سێ کەس شەهیدبوون و چوار کەسیش بە سەختی برینداربوون.
- ئۆتۆمبێلە زرێپۆشەکانی پۆلیسی تورکیا لە ناوەندی بازاری شارۆچکەی گەڤەر دەستڕێژی گوللەیان بەسەر هاوڵاتیاندا کرد و لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتیان کوشت.
- جێگری سەرۆکی ڕێکخراوی شارەوانییەکانی جیهان بۆ ئاشتی، ئاشکرایکرد کە هەریەکە لەشارەوانییەکانی کۆبانێ لە ڕۆژئاوای کوردستان و شارەوانی شەنگال لە باشوری کوردستان دەبنە ئەندامی یەکێتی شارەوانییەکانی جیهان بۆ ئاشتی ئەوەش گرنگی خۆی دەبێت لە بەنێو دەوڵەتیکردنی ئەو تاوانانەی کە لەو دوو شارە کوردییە ئەنجامدراون.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 14,853 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!