دواڕۆژ، ڕێزە حسێن
بەپێی زانیاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای سلێمانی، بەهۆی بایکۆتی مامۆستایان لە پڕۆسەی خوێندنی ئەمساڵدا، بە سەدان هەزار خوێندکار لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەری چارەنوسی خوێندنیان نادریارە.
کەمال نوری بەڕێوەی پەروەردەی ڕۆژئاوای پارێزگای سلێمانی لەوبارەیەوە تایبەت بە دواڕۆژ وتی "ئەمساڵ بەهۆی بایکۆتی سەرتاسەری مامۆستایان لە خوێندنگە حکومیەکان لە سنوری سلێمانی و دەوربەری ژمارەیەکی زۆری خوێندکار چارەنوسی خوێندنی ئەمسالێیان نادیارە، هەروەک جگە لە ژمارەیەکی کەمی خوێندنگە ئەهلیەکان لە ئێستادا سەرجەم دەرگای داینگه و باخچه و خوێندنگە حکومیەکان داخراون".
وتیشی "ئەمساڵ لە سنوری سلێمانی و دەوروبەری زیاتر لە 1000 خوێندنگە دەرگایان داخراون و هاوکات زیاتر لە 400 هەزار خوێندکاریش چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵیان نادیارە، هەروەک لە ئێستادا لە پارێزگای سلێمانی بە کۆی گشتی زیاتر لە 37 هەزار مامۆستاش بایکۆتی خوێندنی ئەساڵی 2016-2017یان کردووە".
- 09-10-2016
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,133 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!