- نووسینگەکانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە شارە جیاجیاکانی تورکیا لەلایەن خۆپیشاندەرانی دژی هێرشەکانی ماوەی ڕابردوو هێرشیان دەکرێتەسەر.
- مامۆستایان چوونە بەردەم پەروەردەی ڕۆژهەڵاتی سلێمانی و هاتوچۆی شەقامی بەردەم بەڕێوەبەرایەتیەکەیان ڕاگرت.
- قەدەغەی هاتوچۆ لە 21 ناوچەی پارێزگای ئامەد ڕاگەیەنرا بە ئامانجی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە دژی پەکەکە.
- پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) بڕیاریدا بە چۆڵکردنی سەرجەم بارەگاکانی و ڕەخنەش لە هێزە ئەمنییەکان و وەزارەتی ناوخۆی تورکیا دەگرێت بەوەی هیچ ڕێوشوێن و ڕێنماییەکیان نەگرتووەتە بەر بۆ بەرگرتن له و هێرشانەی کە کراونەتە سەر ژمارەیەک لە بارەگاکانیان، وەزارەتی ناوخۆش ئەوە ڕەتدەکاتەوە.
- سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە ئامادەییەکانی سنوری پەروەردەی دەربەندیخان دەستیان لەکارکێشایەوە، تا چارەنوسی بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندن یەکلایی دەبێتەوە.
- سەرۆکایەتی داواکاری گشتی شرناخ بە تۆمەتی پڕوپاگەنده و ئەندامبوون لە ڕێکخراوی تیرۆریستی، داوای 37 ساڵ زیندانیی بۆ لەیلا بیرلیک پەرلەمانتاری هەدەپەی شاری شرناخ دەکات.
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 15,837 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!