مامۆستایانی بەڕێز
قوتابیانی خۆشەویست
ئەمشەو دوا ساتەکانی ساڵی (2016)ی زایینی بەڕێ دەکەین و دەچینە ساڵی (2017). ئەمساڵمان قورس بوو، ساڵێک کە خوێنی دەیان پێشمەرگە قارەمانەکان بۆ پاراستنی کوردستانە خۆشەویستەکەمان لە دەست تیرۆریستانی تاریکپەرەست بەخشرا، ئەو تیرۆریستانەی چاویان بە پێکەوە ژیان و گەشەسەندنی هەڵنایێت.
ساڵێکی قورسیش بوو بۆ کەرتی پەروەردە و مامۆستایانی بەڕێز ژیانێکی قورسیان تێپەڕاند، بەڵام گەورەیی خۆیان نواند و ڕێگەیان نەدا ڕۆڵەی شەهید و پێشمەرگە و هاوڵاتیانی کوردستان بێ خوێندن بمێننەوە و ئەوەیشی کە خۆنەویستانە ڕووی دا، وا ئێستا هەموومانی تەیار کردووە تا بە نوێبوونەوەی ساڵ، دەرگای قوتابخانەکان بە گوڕ وتینی زۆرترەوە بە ڕووی قوتابی و خوێندکاراندا بکەینەوە.
سوپاسی هەموو دەزگا میدیایی و ڕۆژنامەنووسییەکان دەکەین کە کەم تا زۆر هاوکاری کەرتی پەروەردە و ئێمە بوون و بە بەهاوە بایەخیان بەم کەرتە داوە و تێگەیشتوون کە ئەوانیش بەشێکن لەم پڕۆسە گرنگەی ژیان.
هیوادارین ساڵی نوێیمان، ساڵی نەمانی ئاریشە و قەیرانی ئابووری بێت و کوردستانی خۆشەویستمان بە خەونی سەدان ساڵەی خۆی واتە (سەربەخۆیی) بگات.
31-12-2016
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 9,035 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!