ژمارەیەک فۆتۆگرافەر لەسلێمانی، لەڕێگەی کەمپینێکی هاوکاریی ئازادکردنی ڕیشۆڵەوە زیاتر لە چوار ملیۆن دیناریان وەک کۆمەک بۆ نەخۆشخانەی هیوا کۆکردەوە.
غاندی زاهیر، یەکێک لە ڕێکخەرانی کەمپینەکە بەخەندان-ی ڕاگەیاند، ئەوان لەماوەی دووڕۆژدا، 800 ڕیشۆڵەیان ئازادکردووە کەهەر ڕیشۆڵەیەک بە 700 دینار کڕیبویان و بە پێنج هەزار دینار به و کڕیارانەیان فرۆشتووە کە ویستویانە ئازادیان بکەن.
ئەوەشی خستەڕوو، بەئازادکردنی ئه و ڕیشۆڵانە زیاتر لە چوارملیۆن دیناریان وەک هاوکاری بۆ نەخۆشەکانی نەخۆشخانەی هیوا کۆکردووەتەوه و پارەکەیان ڕادەستی ئیدارەی نەخۆشخانەکە کردووە.
چالاکی ئه و فۆتۆگرافەرانە، لەژێر ناوی (ئەگەرتۆبێیت شێرپەنجە ئەڕوات) بەڕێوەچوو، بەوتەی غاندی، مەبەستی سەرەکیان گەیاندنی هاوکاری بووە بە توشبوانی ژێرپەنجە لەنەخۆشخانەی هیوا.
بەرانبەر ئازادکردنی هەر ڕیشۆڵەیەک فۆتۆگرافەرەکان بێبەرانبەر وێنەیەکیان بۆئەوکەسانە تۆمارکردووه و بۆیان چاپکردووە.
- 06-02-2017
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,388 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!