وێنەیەکی #پێشمەرگە# لەکاتی ڕزگارکردنی خەڵکی مەدەنی لەدەست ڕێکخراوی داعش، خەڵاتێکی جیهانی پێدراو وەکو وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
لەپێشبرکێکەی ئەمساڵدا کە لەلایەن ئاژانسی ئانادۆڵی تورکیەوە ڕێکخرابوو، وێنەیەکی فۆتۆگرافەری فەڕەنسی، فەدەریک لافارج بەناوی هەڵاتن لە داعش کە لە هەرێمی کوردستان گرتبووی لەلایەن داوەرانی پێشبرکێکەوە وەک وێنەی ساڵ هەڵبژێردرا.
لە وێنەکەدا چەند پێشمەرگەیەک ڕێگەیان بۆ خەڵکی سڤیل کردووەتەوە بۆئەوەی لە دەست چەکدارانی ڕێکخراوی داعش ڕزگاریان بێت.
هەموو ساڵێک سێ ڕیزبەندی یەکەمی بوارەکانی فۆتۆگرافی بەشەکانی (هەواڵ، وەرزش، سروشت و ژینگە) خەڵاتیان بەسەردا دابەشدەکرێت کە ئەمساڵ بە بەشداری 25 هەزار فۆتۆگراف لە 17 وڵاتی جیهانەوە، 22 فۆتۆگرافەر خەڵاتی بردنەوەیان بەسەردا دابەشکرا.
پێشبرکێکەی ئەمساڵ کۆمپانیای فڕۆکەوانی تورکیش ئێرلاین و تیکا (سەرۆکایەتی ئاژانسی هەماهەنگی و هاریکاری تورکی) سپۆنسەرییان دەکرد و، لەلایەن داوەرانەوە لە 19-22ی ئەم مانگە لە کەپادۆکیا دیاری کران.
27-03-2017
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,405 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!