- بەهۆی ناڕەزایەتی دانیشتوانی ناحیەی #بنگرد#ەوە ڕێگەی سەرەکی #دوکان# بنگرد #ڕانیە# و #قەڵادزێ# داخرا و ئاستەنگی هاتوچۆ دروستبوو.
- فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق ڕایدەگەیەنێت ئێوارەی ئەمڕۆ لەبەری موسڵی کۆن 30 هاوڵاتی ڕزگارکراون کە پێنج منداڵیان تێدایە بەرەگەز کوردن.
- لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکراوەتەوە، تێیدا دەردەکەوێت ژمارەیەک فڕۆکە لەباشوری #کەرکووک# بەشێوەیەکی نزم بەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا هەڵدەفڕن، بەپێی ئه و هەواڵانەش کە بڵاوبونەتەوە، ئه و فڕۆکانە لە گوندی سعێدەی باشوری کەرکووک لەژێر دەستی چەکدارانی #داعش#دا بۆ ماوەی کاتژمێرێک نیشتونەتەوە و پاشان بەسەر سەنگەرەکانی پێشمەرگەدا هەڵفڕیون.[1]
- چالاکی پاککردنەوەی پارکی هەواری شار، لەیادی چلەی #نەوشیروان مستەفا# لەلایەن بەشداربووانی یادەکەوە دەستیپێکرد.[2]
- ئەڵمانیا، ئەردۆغان ئاگاداردەکاتەوە لەکاتی مانەوەی لە ئەڵمانیا هیچ چالاکییەک ئەنجامنەدات، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتەش دەڵێ هەر دەرکەوتنێکی ئەردۆغان لە دەرەوەی لووتکەی G20 نەشیاو و، ڕێگەپێنەدراوە.[3]
- سەبارەت بە چالاکی گەریلاکان لە #شرناخ# و #جولەمێرگ#، #هەپەگە# ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو کوژرانی 12 سەربازی تورک و شەهیدبوونی دوو گەریلای ڕاگەیاند.[4]
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 21,801 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!