- بە ئامادەبوونی 150 ئەندام لە سەرتاسەری #شنگال# و ناوچەکانی ئێزدی، پارتی ئازادی دیموکراسی ئێزدیان- #پادێ#، یەکەمین کۆنگرەی خۆی بەست.[4]
- لە #ئامەد# و #ئەدەنە#، 8 پزیشک لەلایەن هێزە ئەمینییەکانی ڕژێمی تورکیاوە دەست گیرکراون، دکتۆر سەلجوق میزراکلی، سەرۆکی پێشووی سەندیکای پزیشکەکانی ئامەد، فورات تورسون، ئەندامی کۆنگرەی جڤاکی دیموکرات- کەجەدە، دکتۆر شەمسەدین کۆچ و نەجدەت ئیپەکیوز، هولیا ئالۆکمەن ئویانیک و مامۆستا سەدرەدین کایا ئەمڕۆ لە ئامەد دەستگیرکران، هەروەها دکتۆر عوسمان دۆغانیش لە ئەدەنە دەستگیرکرا. لە لایەکی دیکەوە، عەلی ڕەزا یورتسەڤەر، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی کۆمەڵە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستگیرکرا.
-#د. میران محەمەد# بەڕێوەبەری فەرمانگەی گشتی تەندروستی سلێمانی، بڕیاری کردنەوەی بەشی پێشوازی لە نەخۆشخانەی شەهید شەوکەت، لە شارۆچکەی #سەیدسادق#. دەرکرد.[1]
-لە کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 30ی خوێدا لە شاری #هەولێر#، #ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم# ئاماژەی بەوەکردووە، بڕیاریانداوە بە لێخۆش بوون لە سزای دارایی و سوودی بانکی لەسەر ئەو باجدەرانەی کە لەپێدانی باج دواکەوتوون بە مەرجێک لە ماوەی 90 ڕۆژ باجی بنەڕەتیی بدەن.
-ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم بڕیاریانداوە، بەپێدانی نازناوی زانستی وبەرزکردنەوەی زانستی بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ماستەر و دکتۆرا لە مامۆستایانی سەر بە میلاکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان پشت بەست بە یاسای پەرلەمانی کوردستان ژمارە 9 ی ساڵی 2012 و بەڕەچاوکردنی پێوەرەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا.[2]
-ئەمڕۆ بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا، ڕۆژی ڕابردوو، 27پووشپەڕ، 30 هێکتار لە داربەڕووەکان و پووش و پاوەنی شارۆچکەی بشیوە و پاتاقی شاری #سەرپێلی زەهاو# سەر بە پارێزگای #کرماشان# لە ئاگردا سووتان.[3]
-ئازادکردنی 4 پێشمەرگەی دیلی ژێردەستی #داعش# لەلایەن هێزەکانی سوپای عێراقەوە، لە بەشی چەپی #موسڵ#، بەناوەکانی:-ئەحمەد یاسین ڕەجەب، باپیر عیسا ئەحمەد، کامەران بەهجەت عەبدولمەجید، عەزیز جومعە ڕەمەزان مزوری.[4]
-مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان بەسەرپەرشتی جێگری سکرتێری گشتی لەبارەگای مەکتەبی سیاسی لەشاری سلێمانی کۆتایهات.[3]