رۆژی #31-07-2017# حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشێک لە حوکمی تەرخانکردنی تێچوەکانی لەلایەن ئەو دادگایەوە پێگەیشت کە ناوبژی لە نێوان حکومەتی هەرێم و داناغاز و کۆمپانیاکانی Crescent Petroleum Company International Limited and Pearl Petroleum Company Limited کە پێکەوە بە (سکاڵاکاران) ناودەبرێن.
ناوبژیەکە لەسایەی یاسا و ڕێساکاندا پێویستە بەنهێنی بپارێزرێت. لەبەرامبەر نەپاراستنی ئەو ئەرکەدا، حکومەتی هەرێم ناچارە هەندێک ڕاستکردنەوە بۆ ڕاگەیاندنەکەی داناغاز بکات، کە تەنیا بەشێکی لە حوکمەکە هەڵبژاردوە، بەمەبەستی بەڕێدا لابردن و چەواشە کردن و سکاڵا کارەکان نەیانتوانیوە باسی ئەم بابەتانە بکەن؛
1- حوکمی دادگاکە تەنیا بەشێکە لە حوکمەکە سەبارەت بە تێچوەکانی ناوبژیوانیەکە و حوکمی کۆتایی نیە لەسەر هەموو تێچوەکانی ناوبژیەکە.
2- دادگاکە تێچوی یاسایی سکاڵاکارانی ڕەتکردەوە کە داوای ملیۆنەها دۆلاریان دەکرد و ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی حکومەتی هەرێم بوو لە شکستپێهێنانی داوای سکاڵاکارەکان بۆ پێدانی پارە بۆ غازی زیادە، کە سکاڵاکارەکان بە بە 1،3 ملیار دۆلار مەزەندەیان کردبوو. دادگاکە ئەو داواکاریانەی ڕەتکردەوە کە حکومەتی هەرێم بەتەواوی تیادا سەرکەوتو بوو، لەڕووی ئابوریشەوە زۆر گرنگ بوو. هەروەها دادگاکە بڕیاری دا کە نرخی تێچونەکانیان کەمبکەنەوە کەلەلایەن سکاڵاکارانەوە خرابوە ڕوو بەوەی داواکاریەکە ناتەواوە و ئەوەش ڕەنگدانەوەی سەرکەوتنی حکومەتی هەرێمە لە مەسەلەی غازی زیادەدا.
3- دادگاکە ڕێگەی نەدا بە تێچوی یاسایی زیاتر کە سکاڵاکارەکان داوایان دەکرد. دادگاکە بڕیاری دا کە سکاڵاکارەکان نەیانتوانیوە ئەرکی خۆیان نەگرتۆتە ئەستۆ لە نیشاندانی ئەوەی ئەو تێچونانە بەشێوەیەکی گونجاو دەدرێنەوە.
4- دادگاکە داواکاری سکاڵاکارەکانی ڕەتکردەوە کە دەبێت 100%ی کرێ و تێچوی دادگاکەیان بۆ بگێڕدرێتەوە و ئەو بڕەی کەم کردەوە، کە دەدرێت بە سکاڵاکارەکان و ئەوەش سەرکەوتنێکی ڕێژەیی بوو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێم بەداخەوەیە کە سکاڵاکاران هەوڵیان داوە بەیاننامەی میدیایی بڵاوبکەنەوە بەشێوەیەکی هەڵبژاردە و چەواشەکاری بەمەبەستی زیانگەیاندن بە حکومەتی هەرێم. بۆیە حکومەتی هەرێم خوازیارە لەبری چەواشەکاری لە میدیادا بۆ مەبەستەکانی خۆیان، سکاڵاکاران جەخت لەسەر پێکەوە کارکردن بکەنەوە لەگەڵ حکومەتی هەرێم و گەلی هەرێمی کوردستان بەباشترین شێوە کە لەبەرژەوەندی هەموو لایەکدا بێت.
وەرگێڕانی: کامەران ئەحمەد
03-08-2017