#وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان# ڕایگەیاند، هەردوو کۆمپانیای نەوتی دی ئێن ئۆی نەرویجی و #گەنەل ئێنێرجی# تورکی لە قەرزەکانیان لە هەرێمی کوردستان خۆشدەبن.
رۆژی پێنجشەممە 24-8-2017 لە ڕاگەیێندراوێکیدا، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕێککەوتنێکی لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای دی ئێن ئۆی نەرویجی و گەنەل ئێنێرجی تورکی کردووە، کە بەپێی ڕێککەوتنەکە ئەو دوو کۆمپانیایە لەبەرامبەر زیادکردنی قازانجی پشکەکانیان، لە قەرزەکانیان لەسەر هەرێمی کوردستان خۆشدەبن.
بەپێی ڕاگەیێندراوەکەی سامانە سرووشتییەکان، حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەکانی، %20ی پشکەکانی لە کێڵگەی تاوکێ بە دی ئێن ئۆی نەرویجی دەدات.
هاوکات %4.5ی پشکەکانی لەهەمان کێڵگە لە بەرامبەر لێخۆشبوونی لە قەرزەکانی، بە کۆمپانیای گەنەل ئێنێرجی دەدات.
سامانە سرووشتییەکان دەڵێت، ئەو ڕێککەوتنە لە 1ی ئابی 2017ەوە تاوەکو پێنج ساڵی دیکە، واتە تاوەکو 31ی تەمموزی 2022 کاری پێدەکرێت.[1]
24-08-2017
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,791 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!