بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی تێکۆشەر و خەباتگێڕی گەلەکەمان و یەکێک لە دامەزرێنەرانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# مامۆستا #عەلی عەبدوڵڵا#م پێ گەییشت.
کاک عەلی عەبدوڵڵا مامۆستای کوردایەتی و پارتایەتی و بۆ شەخسی من وەک برا گەورە و مامۆستای شۆڕشگێڕی بووە. زۆر خەمبارین بە لەدەستدانی پیاوێکی خەباتگێڕی وەک مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا و جێگەی دەستی لە کاروانی خەبات و کوردایەتیی گەلەکەمان دیارە و بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمناکەوە سەرەخۆشی لە خۆم و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموکراتی کوردستان و هەموو گەلی کوردستان دەکەم. لە خودای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەکمان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە ڕاجعون
#مەسعود بارزانی#
24-10-2017
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 5,435 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!