بەپێی هەواڵی #کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان#: ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە 9ی سەرماوەزی 2717 کوردی (1396ی هەتاوی) هێزە ئەمنیی وئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بەجلی مەدەنییەوە لەبۆسەیەکدا کە بۆ دووکەسیان بەناوەکانی تەحسین دادڕەسی ناسراو بە (تەحسین سەردۆشی) و (ئارام نیک پەی) لەگۆڕەپانی ستادیۆمی شاری #مەریوان# دانابوو لەشەڕو تێهەڵچوونێکی درێژخایەن و لەڕێی بەکار هێنانی چەکەوە ئەو کەسانە دەسبەسەر دەکەن وتەنانەت برینداریش دەکرێن.
بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەو هێزانەی کە پەلاماری ئەو دوو کەسەیان داوە پێنج ماشین بوون ولەشاری سنەوە نێردرابوون هەربۆیە دوابەدوای ئەوڕووداوە دە ماشێنی دیکە لەسنەوە هاتبوون وهەڵیان کوتایە سەر گوندی نێ و داوایان لەچەن بنەماڵەێیک کردووە کە پێویستە کوڕەکانیان ڕادەستی ئەوان بکەن وئەگەر ئەو کارە نەکەن ژیانتان لێ دژوار دەکەین هەربۆیە لەگەڵ بەرنگاری خەڵک ڕووبەڕوو دەبنەوە و هێزەکانی کۆماری ئیسلامی تەقە لە خەڵک دەکەن و بەو هۆیەوە گولە بەر چەن ماڵێکی هاوڵاتیان و مزگەوتی گەورەی گوندی نێ دەکەوێت.
بە پێی دواین زانیاریەکان ئێستەیش ئەو گوندە لەڕەوشێکی نائاساییدایە وگەمارۆو چاودێری هێزە ئەمنییەکانی لەسەرە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
03-12-2017
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 4,143 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!