ڕۆژنیوز، #جیهاد هەورامی#
لە زانکۆی #هەڵەبجە# دەرئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر گەنجان خرایەڕوو، بەپێی توێژینەوەکە ئاستی گەشەکردنی گەنجانی هەڵەبجە لە ڕووی سیاسی و ئابوری و کلتوری و کۆمەڵایەتییەوە لاوازە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/103533/0001.JPG?ver=20180226133852=KTML_Photo_Alt=لە زانکۆی هەڵەبجە ئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر گەنجان خرایەڕوو=KTML_Style=width:30%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/103533/0001.JPG?ver=20180226133852=KTML_Photo_End=
ئەمڕۆ لە هۆڵی د. #مستەفا زەڵمی# لە زانکۆی هەڵەبجە، سەنتەری گەشەپێدانی چالاکی لاوان و زانکۆی هەڵەبجە کۆڕێکیان بۆ خستنەڕووی دەرئەنجامی توێژینەوەیەک لەسەر کاریگەری هۆکارە زەمینییەکان لەسەر گەشەکردنی لاوان لە هەڵەبجە ساز کرد.
سەرەتا فەیسەڵ هەورامی، توێژەری کۆمەڵایەتی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە وتی: ئامانجمان لەم توێژینەوەیە بۆ زانینی ئاستی گەشەکردنی گەنجانی هەڵەبجە و زانینی هۆکارە زەمینەییەکانە لە گەشەکردنی گەنجاندا، بەمەبەستی گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەری گرنگترین گرفتەکانی گەشەکردنی گەنجان.=KTML_Quote_Begin==KTML_Style=width:30%;float:right;=KTML_Quote_Icon=% =KTML_Quote_Content==KTML_Red=گەشەکردنی داهاتی تاکەکەس لە 22% و گەشەکردنی کلتوری 21% و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە 36% و گەشەکردنی بەشداری سیاسی-یش لە 26%=KTML_End==KTML_Quote_End=
وتیشی: ژمارەی ئه و کەسانەی کە بەشداری ڕاپرسی توێژینەوەکەیان کردوە بریتین لە 303 کەس، کە 142 کەسیان لە ڕەگەزی مێ و 161 کەسیان لە ڕەگەزی نێرن، هەمویان دانیشتوی شاری هەڵەبجەن و لە ڕووی تەمەنیشەوە 18 تا 35 ساڵ بوون.
باسی لەوەش کرد: بەپێی توێژینەوەکە =KTML_Bold=❞بە شێوەیەکی گشتی ئاستی گەشەکردنی گەنجانی هەڵەبجە لاوازە❝=KTML_End=، بە جۆرێک گەشەکردنی داهاتی تاکەکەس لە 22% و گەشەکردنی کلتوری 21% و گەشەکردنی کۆمەڵایەتی لە 36% و گەشەکردنی بەشداری سیاسی-یش لە 26%.
داواشی کرد بۆ زیاتر گەشەکردنی تواناکانی گەنجان و بەشداریکردنیان، بازاڕی تایبەت بە ڕەگەزی مێ بکرێتەوە بۆ کارکردن و لە ڕێگای دەزگا حکومی و ڕێکخراوەکانی پەیوەست بە پرسی ڕەگەزی مێ هاوکاری ئه و کەسانە بکرێت کە بێکارن و کاتەکانیان لەماڵەوە بێ بەرهەم بەسەر دەبەن، وەک کردنەوەی خولە جۆراوجۆرەکانی کۆمپیوتەر و درومان و ڕستن و چنین.
هەروەها کردنەوەی کۆمەڵگەی کلتوری کە هۆڵی سینەما و شانۆ و سیمیناری تێدابێت بە مەبەستی ڕەخساندنی زەمینەی ئەنجامدانی چالاکی کلتوری و بەشداری گەنجان له و چالاکییانەدا.
دواتر د. ڕێبوار سیوەیلی مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین، قسەی کرد و وتی: ئەنجامدانی ئەم توێژینەوەیە کارێکی زۆر باش و لەجێی خۆی بووە بۆ خزمەت کردنی زیاتری گەنجانی هەڵەبجە و خستنەڕووی داواکاری و گرفتە سەرەکییەکانی گەنجان بۆ دۆزینەوەی ڕێگا چارەیەکی گونجاو بەمەبەستی گەشەسەندنی زیاتری توانای گەنجانی شارەکە.[1]
#26-02-2018#