دواڕۆژ، #کۆچەر عەلی#
وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێم باجی لەسەر هاوردەکردنی خەیار و پەتاتەی دەرەکی دانا بە جۆرێک بۆ هەر کیلۆیەک له و دوو جۆر میوەیە بڕی 350 دینار باجی لەسەر داندراوە.
جەبار عەزیز، سەرۆکی ئەنجومەنی گومرگی سەوزه و میوەی هەولێر بە دواڕۆژی ڕاگەیاند ساڵانە لە 15ی نیسان، لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی میوەی ناوخۆ وەزارەتی کشتوکاڵ باج لەسەر هاوردە کردنی میوە دادەنێت، بەڵام بەهۆی زوو پێگەیشتنی بەرهەمی میوەی خۆماڵی ئەمساڵ دە ڕۆژ بڕیارەکە زووتر چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش بۆ ڕێگری کردن لە هەرزان بوونی بەرهەمی خۆماڵی.
وتیشی ئەمساڵ لە 5ی نیسانەوە باج لەسەر میوەی هاوردەکراو داندراوە، بە جۆرێک بۆ هەر یەک کیلۆ خەیار و یەک کیلۆ پەتاتەی هاوردە کراو بڕی 350 دینار و بۆ جۆرێکی تری پەتاتەش بۆ یەک کیلۆ بڕی 275 دینار باجی لەسەر داندراوە.
جەبار عەزیز ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا ڕۆژانە 500 تۆن خەیار و زیاتر لە 500 تۆن پەتاتە لە وڵاتانی دراوسێوە هاوردەی هەولێر دەکرێت و له و ڕێژەیەش لە 20%ی بۆ شارەکانی خواروی عێراق هەناردە دەکرێتەوە, بەڵام بە هیچ جۆرە باجێک لە هەناردە کردنی میوە بۆ شارەکانی خوارووی عێراق لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە وەرناگیرێت.[1]
#06-04-2018#
Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 2,590 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!