ناو: حەیدەر
نازناو: حەیدەر مەنتک
ناوی باوک: ئەحمەد غەفور
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-07-1977#
شوێنى لەدایکبوون: #هەولێر#
$ژیاننامە$
- خوێندکارى زانکۆ - قۆناغى چوارەم- بەشى کارگێرى کار
- لە بوارى وەرزشى لە ساڵى 2000 ئەندامى دەستەى یانەى وەرزشى تەق تەق و لێپرسراوى بەشى ڕاگەیاندنى یانەى وەرزشى تەق تەق بووە.
=KTML_Bold=لە بوارى نووسین و ڕۆژنامەگەرى:=KTML_End=
- لە 02-05-1999 دەستى بە نووسین کردووە لە ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ.
- لەم بەروارەى سەرەوە تا 07-08-2023 لە ڕۆژنامەى کوردستانى نوێ و چەند ڕۆژنامە و گۆڤارێکى تر زیاتر لە (1300) بابەتى بڵاو کرایتەوە...
- پەڕتووکى چاپ کراوى (ئینسکلۆپیدیاى شەهیدانى یەکێتیی لە هەولێر) بەرگى یەکەم لەساڵى 2018 چاپ و بڵاو کرایەوە بەتێراژى (2000) دووهەزار دانە بە قەبارەى (1000) لاپەڕە، بەژمارە (415) ژیاننامەى شەهید..
- چاپ کردنى (ئینسکلۆپیدیاى شەهیدانى یەکێتیى لە هەولێر) بەرگى دووەم لەساڵى 2020 چاپ و بڵاو کرایەوەبە تیراژى (2000) دووهەزار دانە بەقەبارەى نزیکەى (1000) لاپەڕە بەژمارە (612) ژیاننامەى شەهید..
- خاوەنى (2) نامیلکەى چاپکراوى (کوورتە چیرۆک و پەخشننامەیە) لەژێرناوەکانى (لە گۆشەنیگایەک بەڵام) و (مەملەکەتى عەشق) دەزگاى هاموون لە #کۆیە# بۆى چاپ کراوە.
- پەڕتووکێکى ترى چاپ کراوە (101) بابەتى ڕێنمایی کۆمەڵایەتییە لەژێرناوى (شیرین تەشى ناڕێسى) لەساڵى 2023.
- سێ پەڕتووکى ترى چاپ کراوە لەژێر ناوى (ئینسکلۆپیدیاى پێشمەرگە دێرینەکانى سنوورى پارێزگاى هەولێر) سێ بەرگە (1669) لاپەڕەیە (هەولێر - کۆیە - سۆران)
بەرگى سێیەمى ئینسکلۆپیدیاى شەهیدانى یەکێتیى تەواوکردووە ئامادەیە بۆ چاپ . (920) لاپەڕەیە خۆى لە (414) ژیاننامەى شەهید دەبینێتەوە.
=KTML_Bold=لە بوارى ڕێکخراوەیدا:=KTML_End=
- سەرۆکى ڕێکخراوى ڤینۆسى ژینگەیی یە.
- ئەندامى سەندیکاى ڕۆژنامەنووسانى کوردستانە.
- ئەندامى فیدراسیۆنى ڕۆژنامەنووسانى جیهانە. [1]