د. عەلی شەریعەتی
وەرگێڕانی: لوقمان ئەمین
چاپی یەکەم 2018
بابەتی کتێبەکە لەسەرەتای تا کۆتایی تەئکید لەسەر دووخاڵ دەکاتەوە کە ئەوانیش بریتین لە:
1 ڕۆشنبیری کۆپیکراو بە ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی و ئەوروپی.
2 ڕەخنەگرتن لە ڕۆشنبیران بەوەی کە بەبێ ڕەچاوکردنی بارودۆخی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگە دەست دەکەن بە ڕەخنەگرتن لە دین.
نووسەر تێیدا بەتەواوی هەردوو جۆرە ڕۆشنبیرەکە ڕەد دەکاتەوە و پێی وایە سەرچاوەی هەموو کارەساتەکان لەو دوو لایەنەوە سەرچاوەیان گرتووە!
سەبارەت بەخاڵی یەکەم:
شەریعەتی پێی وایە کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتی بەتەواوەتی جیاوازە لە کۆمەڵگەی ڕۆژئاوایی و هەریەکەیان تایبەتمەندی خۆی هەیە، ئەمە ڕاستییەکی حاشاهەڵنەگرە و جێگەی مشتومڕ نیە، بەڵام سەبارەت بەوەی کە نابێت ڕۆشنبیرانی ئێمە بەهەمان شێوەی ئەوانەی ڕۆژئاوا ڕەخنە بگرن ئەوا شەریعەتی درکی بەوە نەکردووە کە سەرەڕای جیاوازی و تایبەتمەندی هەریەکە لەو دوو کۆمەڵگەیە هێشتا ئەو کێشانەی کە بەرۆکی کۆمەڵگەی ڕۆژهەڵاتیێان گرتووە هەمان ئەو کێشانەن کە لە ڕابردوودا و لەسەردەمەکانی پێشتردا ئەوروپا و ڕۆژئاوا پێوەیان دەناڵاند وەک (توندڕەویی ئاینیی، جیاکاری ڕەگەزی، توندوتیژی و سووکایەتی بە ژنان، بە کۆیلەکردنی تاکەکان بە ئامڕازی جیاواز و بەرتەسککردنەوەی ئازادی تاکەکەس، ڕێگەنەدان بە ڕەخنە گرتن و ئازادی دەربڕینی بیروڕا و هتد...) [1]
Նշում: PDF ֆայլի համար այս գրքի չէ, խնդրում եմ օգնել Kurdipedia ստանալ այս ֆայլը! ՈՒղարկել գրքույկ Այս տարրը գրվել է (کوردیی ناوەڕاست) լեզվով, սեղմեք պատկերակը
բացել իրը բնագրի լեզվով
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Այս տարրը արդեն դիտվել 1,854 անգամ
Գրեք ձեր մեկնաբանությունը մոտ այս նյութը!